لەپێناو زیاترکردنی ڕێژەی سەوزایی و خزمەتکردن بە ژینگەی ناوچەکە، هەڵمەتی سەوزکردنی باوەنوور بەڕێوەچوو.
بەیانی ئەمڕۆ، لە شارەێی باوەنووری سەر بە شارۆچکەی #کەلار#-ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، هەڵمەتێکی نەمام چاندن ئەنجامدرا.
هەڵمەتەکە بریتیە لە دابەشکردنی نەمام بە سەر ماڵان و شوێنە گشتییەکان و دواتر چاندنیان.
لە هەڵمەتەکەدا، 700 حەو سەد نەمام دەچێنرێن، نەمامەکانیش بریتن لە داری ئەلبیزا و هەنار و هەنجیر[1].