$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکانی #هەدەپە# لە نامەیەکدا داوایان لە #نێچیرڤان بارزانی# کرد کە گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور هەڵگرێت و مافی ژیانی پەنابەرانی کەمپەکە مسۆگەر بکرێت.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380820/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەنرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەنرا=KTML_ImageCaption_End=
- سێ هاونیشتمانیی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای شرناخ چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زیندانییەکی سیاسیی کورد به ناوی حوسێن مەحموودی پاش لێخۆشبوونی نوێی دەزگای دادوەری، لە زیندانی #بۆکان# ئازاد کرا.[4]
- بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ئیسماعیل مۆریدی“، ماوەی 7 ڕۆژە کە لە ناو زیندانی دێزڵئاوای #کرماشان# مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی نالەبار ڕاگەیەندراوە.[5]
- ڕەحیم ڕەحمانی وڵاتپارێزی ناوچەکانی #کامیاران#، هەورامان و #سنە# و باوکی شەهید ئارگەش کارزان (جەمال ڕەحمانی) شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کامیاراندا گیانی لەدەستدا.[1]
- کامەران عەبدی پوور، زیندانیی پێشووی زیندانی #سەقز#، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە لەو شارەدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[4]
- کۆمەڵێک لە دووکاندارانی پاساژەکانی #قوروە# دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیاندایە کۆبوونەوە. ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا ڕایانگەیاندووە، دەوڵەت هیچ ڕێکارێکی بۆ پشتیوانی لە بازاڕییان دیاری نەکردووە و سەرجەم ئه و حاڵەتانەی کە باس دەکرێن بۆ بازاڕییان نەناسراوە، چونکە هەتا ئێستا هیچ یارمەتییەکی مادی و مەعنەوەی کە بۆ توێژی زیان بەرکەوتوو لەبەر چاو گیراوە، بەدەستیان نەگەیشتووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی ئامادە لە کەرکووک ڕایگەیاند: کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 18 ساڵان لە گەڕەکی دەروازە بە چەکی تاپڕ خۆی کوشتووە، کچەکە ناوی نەسرین محەمەدە، تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی ڕوون نیە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380820/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەرکووک.. کچە کوردێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەرکووک.. کچە کوردێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا=KTML_ImageCaption_End=
- #وەزارەتی تەندروستی#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی 24 کاژێری ڕابردووی لەبارەی پشکنین و تووشبووان و چاکبووەوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە. بەوەش دەبێتە 48 کاژێر کە لە هەرێمی کوردستان تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.[6]
- ڕووداوە ئەمنییەکان لە ناو شاری #کەرکووک# لە ماوەی هەفتەی ڕبردوودا بەراورد بە پێشتر زیادیان کردووە، بە جۆرێک لەو ماوەیەدا چەندین ڕووداو ڕوویانداوە، لەوانە هێرشی چەتەکانی #داعش# و دانانی بازگە لە لایەن ئەو چەتانەوە و تەقەکردن لە هێزە ئەمنیەکان و چەندین ڕووداوی دیکە، کە بەشێک لەو ڕووداوانە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە زیادیان کردووە.[3]
- دوای زیاتر لە مانگێک لە داخستنی بازاڕ، ژمارەیەک لە دوکان و فرۆشگاکان لە سەنتەری #سلێمانی# کرانەوە و بەمشێوەیە وردە وردە ژیان دووبارە بۆناو سەنتەری شار دەگەڕێتەوە. هاوکات ژمارەیەک لە دوکانەکانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانیش کرانەوە.[2]
- لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لە سنووری پارێزگای #دهۆک# و لە هەنگاوێکی نوێدا بەشێکی زۆر لە بازگاکانی نێو سەنتەری پارێزگای دهۆک و شارۆچکەکانی #ئاکرێ# و #ئامێدی# هەڵگیران و هاتووچۆ ئاسایی بووەوە.[6]
- ژمارەیەک لە دوکاندارەکانی بازاڕی لەنگەی شاری #هەولێر# گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد کە ڕێگەیان پێبدات کە دوکانەکانیان بکەنەوە.[2]
- وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، بە بیانووی ئەوەی کە کامپی #مەخموور# لە چوارچێوەی سنووری هەرێمی کوردستان نییە، لە سەر بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئەو کامپە هەڵوێست نیشان نادات و دەستەیەکی لێکۆڵینەوە پیکناهێنن.[3]
- لە کەمپی زانکۆی #گەرمیان# لە ڕێورەسمێکدا تاقیگەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرایەوە.[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندێکی سنووری #برادۆست#یان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامیدا چەندین سەر ئەسپ کوژران و زیانێکی زۆریشی بە دەواریی هاوڵاتیانی سنوورەکە گەیاند.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380820/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دڕندەییی دەوڵەتی تورک لە برادۆست=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دڕندەییی دەوڵەتی تورک لە برادۆست=KTML_ImageCaption_End=
- ماڵپەڕی فەرمیی #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیکترونی بۆ ماوەی 24 کاژێر ڕاگیرا.[6]
- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند هاوکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتبوون لە چەندین ئامێر و کەرەستەی پزیشکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی #کۆرۆنا#. کەلوپەلەکان پێکهاتبوون لە 7 بارهەڵگڕ کە مەزەندە دەکرێت بە بڕی 462732 دۆلار پێکهاتوون لە 151 پالێت لە کەرەستەی پزیشکی و ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها 46 پالێت لە پێداویستی دیکەی فریاکەوتن و تەندروستی کە بەلای کەم بەشی 20000 کەس دەکات بۆ ماوەی سێ مانگ. هەروەها، سێ ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و مۆنیتەر و کەرەستەی خۆپارێزی تاکەکەسی و پێداویستی تایبەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسیشی لە خۆگرتبوو. هەموو ئەمانە وەکو پاڵپشتییەک بۆ وەزارەتی تەندروستی لە کوردستانی عیراق بۆ ڕووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.[2]
- #ئاوات شێخ جەناب#، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن و هەرێم بەشێوەی پێشووی بەردەوام دەبێت لە ناردنی نەوت. ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای دیلۆیت بەردەوام زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە و پابەندیش دەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.[7]
- بەهۆی پەلامارێکی چەتەکانی داعش لەسنوری شارۆچکەی مەخموور، دوو سەربازی عێراقی کوژران، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش لەوسنورە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چەتەکانی داعش.[1]
- موسڵح زرار بەڕێوەبەری شارۆچکەی #وەرتێ# لە شارۆچکەی #سۆران#ی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەناوی خەڵکی وەرتێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە و پەیامیان بڵاوکردووەتەوە نوێنەرایەتی خەڵکی وەرتێ ناکات و ڕۆڵی خراپ دەگێڕێت.[6]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە #خواکوڕک# دەستیان بەسەر ئەشکەوتێکی هەشت ژووریی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)دا گرت، کە چەک و تەقەمەنی تێدابووە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- موحسین حاجی میرزایی وەزیری پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند: بەمنزیکانە پرۆسەی خوێندن دەست پێناکاتەوە و قوتابخانەکان ناکرێنەوە، ئەمەش لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستییە.[2]
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 87 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 118 کەس.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380820/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ژنانی کورد لە سکاندیناڤیا هێرشی سەر مەخمووریان شەرمەزار کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ژنانی کورد لە سکاندیناڤیا هێرشی سەر مەخمووریان شەرمەزار کرد=KTML_ImageCaption_End=
- سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران گومان دەخاتە سەر ئەو ئامارانەی لەبارەی کۆرۆناوە ڕۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی بڵاودەکرێنەوە و دەڵێت: ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران زۆر زیاترە کە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی حکومەت بڵاوی دەکەنەوە.[6]
- ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کەمپی مەخموور شەرمەزار کرد و داوایان کرد گەمرۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت.[1]
- سوپای نیشتمانیی لیبیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی تیرهون و بەنی وەلید لە ڕۆژهەڵاتی ترابلوس دا 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تری دەوڵەتی تورکی خستووەتە خوارەوە.[1]
- ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودییە داوا لە موسڵمانانی جیهان دەکات کە لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ نوێژی بەکۆمەڵ کۆنەبنەوە، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.[6]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئاماژەیان بەوەکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 127 کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا لە تەواوی تورکیا 2017 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 86306 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمار کراون.[1]