هەڵقوڵاو لە خواست و ناڕەزایی جەماوەری و ڕای گشتی کوردستان و خەڵکی ناوچەکە دوای ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی فراوان لە مزگەوتی دارەبەن لە بەرواری 19/4/2020دوای وەرگرتن و تاوتوێکردنی سەرنج و بیروڕا جیاوازەکان تەواوی ئامادەبوان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە بوونی سەرجەم هێزە جیاوازەکان لەسەر زینی ئەستێرۆکان یاخوت زینی وەرتێ زۆر ناپێویستەو بووەتە هۆی دروستبونی مەترسی لە سەر ناوچەکە و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی تری ناوخۆیی.
هەربۆیە لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا زۆرینەی هەرەزۆری ئامادەبوان هاوڕابون لەسەر ناردنی ئەم پەیامەی لای خوارەوە بۆ سەرجەم هێزە چەکدارەکان و ڕای گشتی ئەویش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە:-
1.پێویستە سەرجەم هێزە چەکدارەکان لەسەر زین پاشەکشە بکەن و بە زووترین کات بارودۆخی شوێنەکە هاوشێوەی بەر لە سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆڕۆنا و هاتنی ئەو هێزە چەکدارانە ئاسایی بکرێتەوە.
2.ئەگەر خاڵی یەکەم جێبەجێ نەکرا ئەوا خەڵکی هەردو دیوی ناوچەکەو دەڤەری ڕاپەڕین کۆک بوون لەسەر ئەوەی فشاری جەماوەری بەرفراوان لە هەردوو دۆڵەکەوە بۆ سەر زین ڕێکبخرێت و بە فشاری جەماوەری و مەدەنی هێزە چەکدارەکان ناچار بە پاشەکشە بکرێن. ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پارێزراوی ناوچەکە لە مەترسی هەر بەریەککوتنێکی چەکداری و پیلانگێڕی دەزگا هەواڵگرییە دەرەکییەکان.
وێنەیەک بۆ:
سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران
لایەنە سیاسییە ناکۆکەکان
ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە
#19-04-2020#