بە خۆشیەوە پاش ماوەیەک هەوڵ و تەلاش ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەرەوی وڵات(ساکا) ئەمڕۆ بە فەرمی لە نۆروێژ وەرگیرا و وەکوو ڕێکخراوێکی کوردی وەرزشی نێونەتەوەیی بە سەبتمان گەیاند.
بەم بونەوە پیرۆزبایی لە نەتەوەی سەربەرزی کورد، وەرزشکاران و وەرزش دۆستانی کوردستانی و هەموو ئەندامانی تێکۆشەری ئەنجومەنەکەمان لە دەرەوی وڵات و هاوکاران و پاڵپشتانمان لە نێوخۆیی وڵات دەکەم.
هاوکات بە نێوی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکەمانەوە سپاس و پێزانین ئاراستەی ڕێزداران
کاک دکتور نورەالدین خۆشناو، کاک یاد ئەمین و کاک شاهرۆخ تاهێر نەسەبی ئەکەین کە لەم ماوەیەدا بو بە سەبت گەیاندنی ئەنجومەنەکەمان یارمەتیدەرمان بوون.
شیاوی ئاماژەیە ساکا ئەوەڵین ڕێکخراوی وەرزشی - فەرهەنگی نێونەتەوەیی کوردە.
پیرۆزە و هیوادارم بتوانین خزمەتگۆزاری زیاتری وەرزش و وەرزشکارانی کورد و کوردستانی بین.
ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەروەی وڵات - SAKA
مەسعود ناسری - #11-11-2021# [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/SAKA.sportkurd=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئەنجومەنی وەرزشکارانی کورد لە دەروەی وڵات - SAKA=KTML_Link_Facebook_End=