د. هاوژین سڵیوە عیسا کەریم، لە دایکبووی (#01-05-1979#)، #هەرمۆتە# -#کۆیە#.
(2004) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی بەدەستهێناوە.
(2008) بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبی کوردی بەدەستهێناوە.
(2012) بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی بەدەستهێناوە.
(2017) پلەی زانستی بەرزبۆتەوە بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.
زمانی (کوردی) و (عەرەبی)و (فارسی) و (سریانی) دەزانێت.
(2010) خەڵاتی یەکەمی لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەدەستهێناوە.
(2012) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستاندا لە بارەی لێکۆڵینەوەی ئەدەبی خەڵاتی لاوی ساڵی پێبەخشراوە.
(2016) توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ (فازیل شەوڕۆ) نووسیوە بەناوی (جگەرە لەجیهانبینیی شیعری شێرکۆبێکەسدا), لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەشداریان پێکردووە و خەڵاتی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (#زانکۆی کۆیە#)بووە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (هەنگاوی نوێ) بووە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (شارەوان) بووە.
بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (کەلتووری کورد)بووە.
جێگری سەرنووسەری گۆڤاری (#کەکۆن#)ە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ڕۆشنبیری کەلدان)ە.
مامۆستای ڕەخنەی ئەدەبییە لە زانکۆی کۆیە.
ئەندامی سەنتەری مەلای گەورەیە.
سەرۆکی بەشی زمانی کوردی بووە له زانکۆی کۆیە.
کتێبە چاپکراوەکانی:
1.لە پاییزەوە بۆ بەهار، شیعر، چاپخانەی بێریڤان، هەولێر، 2007.
2.وێنەی هونەری لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا، دەزگای سەردەم، 2009.
3.خوشکە نەسیمۆ، کۆمەڵێ حیکایەتی سریانی، وەرگێڕانی لە زمانی سریانییەوە بۆ زمانی کوردی، چاپخانەی کەمال، 2012.
4.مۆسیقای نامۆیی، شیعر، چاپخانەی کەمال، 2013.
5.ڕەهەندی دەروونی لە شیعری لەتیف هەڵمەتدا، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2013.
6.خۆری دەق و ئاوێزەی ڕەخنە، ڕەخنەی ئەدەبی، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر، 2013.
7.مێژووی هەرمۆتە، توێژینەوەیەکی مێژوویی لەبارەی مەسیحییەکانی کۆیە هەرمۆتە، چاپخانەی زانا، سلێمانی، 2013.
8.هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس، وەرگێڕانی لە کوردییەوە بۆ زمانی سریانی، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2015.
9. هێما ئایینی و ڕۆشنبیرییەکان، ن: صەبری المەقدەسی، و. لە عەرەبییەوە: دەلال صلیوە، پێداچوونەوه و داڕشتنەوەی: د. هاوژین سڵیوە، 2015.
10. پاییزی نیگەرانی، شیعر، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2015.
11. ئیرۆتیک لەشیعری (حەمام)ی شێرکۆ بێکەسدا، هاوبەش لەگەڵ د. دەریا حەوێزی، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2015.
12. کاریکاتێر لە شیعری کوردیدا، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2016
13. جگەرە لە جیهانبینیی شیعری شێرکۆبێکەسدا، لەگەڵ:(فازیل شەوڕۆ) نووسیویانە، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین، هەولێر، 2017.
14. موسیقی الاغتراب، شعر، المؤلف: هاوژین صلیوە، ترجمة : محترم محمد، مطبعة هاوار، دهوک، 2018.
15. ئاوێتەبوونی زمانی کوردی و زمانی سریانی- لە شاری کۆیە(شیعر بە نموونە)، کتێبی هاوبەش لەگەڵ مامۆستا شادان شکر، 2018.
16. تابلۆی پەپوولان، شیعر بۆمنداڵان، چاپخانەی ڕۆژهەڵات, هەولێر, 2019.
17. توتییەکی ژیر, چیرۆک بۆمنداڵان، چاپخانەی ڕۆژهەڵات, هەولێر, 2019.
18. ڕەخنەی پراکتیکی، چاپخانەی چوارچرا، 2019.
19. دایک لە جیهانبینیی شیعری (لەتیف هەڵمەت)دا, لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی دەروونییە, لەگەڵ (فازیل شەوڕۆ) نووسیویانە, چاپخانەی سارا, سلێمانی, 2019.
20- ئاگردانێک بەقەد نیشتیمان, ژیاننامەی فاروق شەهید عەلی مەولوود, (یاداشتە ڕۆمان), لەگەڵ (فازیل شەوڕۆ) دایانڕشتۆتەوە و کردوویانە بە بابەتێکی ئەدەبی, 2020.
21- دیوانی شێواو, توێژینەوە و ئامادەکرن, چاپخانەی ڕۆژهەڵات, 2020.
22- بنچینەیەک بۆفێربوونی زمانی فارسی, 2020.
23- خەونی فەرمانبەرێک - چیرۆک-، 2020.
24- زایەڵەی فلوتە ئەویندارەکەی سەرداری باب سەردار، لەگەڵ م.فازیل شەوڕۆ و د. هێمن عبدالحمید، ئامادەیان کردووه، 2020.
25.چیرۆکەکانی حەسەنۆک، ب12، نووسینی محەمەدڕەزا یوسفی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە بۆ کوردی، 2021.
26 حەزم لە مۆسیقایە، شیعری منداڵان، بۆ تەمەنی 3-5 ساڵان، 2021
27 بەچکە چۆلەکە، چیرۆکی منداڵان، بۆ تەمەنی 3-5 ساڵان، 2021
28-ئه و قامیشە به و تلیشە، 2023 [1]