مزگەوتی مانوشهر
شوێن: باکووری کوردستان
پارێزگا: قارس
گوند: ئانی
ماوە: دەوڵەتی شەدادی کوردی
دامەزرێنەر: مانوشهر بەگ
بەرواری دەستپێکردن: 1072 زایینی
مزگەوتی مانوشهر بەناوی میری کورد مانوشهر، سەرۆکی بنەماڵەی شەدادییەکان کە فەرمانڕەوای ئانی بوون کراوە، هێشتا کۆنترین بەشی مزگەوتەکە، منارەکە یە، کە دۆخی خۆی پاراستووە و بەگەورەیی لە سەر ڕووە و باکووری منارەکە نوسراوە بسم الله.
ئەم مزگەوتە دەکەوێتە گوندی ئانی کە لە دووری 44 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری قارس لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئاخوریان لەسەر سنووری ئەرمەنستان و باکووری کوردستان.[1]