گورگ گورگێنی ئەکا، ڕۆژی تەنگانە قنگ لەیەک ئەکا
[1]
گورگ لە زستاندا کە برسی ئەبێ، بە گەلە پەلاماری ئاوەدانی دەدەن و ملوموش دەکەن، کاتێک یەکێکیان بریندار ئەبێ، لەبری ئەوەی پەلاماری دوژمنەکەیان بدەن، پەلاماری گورگە بریندارەکە دەدەن و دەیخۆن، بەچەند کەسێک ئەوترێ کە لە خۆشیدا بەیەکەبن و لە ناخۆشیدا پشت بکەنەیەک و زیان بە یەک بگەیەنن.