دەنگ... دەنگ... دەنگ...
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
دەنگەکان هاتن و چوون:
(سرتە) و (ناڵە) و (ڕۆڕۆ) و (هاوار)
گۆچیان گرت بە زەوادی چەمی نوور
باڵیان گرت و فڕین،
ڕوو وە مەڵبەندی بلاوێنی چیا...
شنە مزگێنی بەهەشتی هێنا:
ئاسۆ ڕووناک و شەبەق سوور و گەشە،
کەوی نیسار سپی،
سێوەڕە کەسکە لە داوێنی چیا...
1989 - #مەهاباد# - بە دەنگی عەلی حەسەنیانی [1]