ناو: سەرکەوت
نازناو: ئارەش ئەحمەدی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
ڕۆژی لەسێدارەدان: #22-02-2023#
شوێنی لەسێدارەدان: #کرماشان#
$ژیاننامە$
سەرکەوت ئەحمەدی ناسراو بە (ئارەش ئەحمەدی) ، تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی شاری #ڕەوانسەر#، چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی 1ی ساڵی 2021، لە کاتێکدا وازی لەو حیزبە هێنابوو، بە مەبەستی کۆچکردن بەرەو ئەوروپا ڕێی دەکەوێتە شاری #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و لە ڕێگای نێوان ورمێ و باکووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی پاراستن (ئینتزامی) بە ناوی حەسەن مەلەکی و بە پلەی (سەرگورد) دەستبەسەر دەکرێت. پاش دەستبەسەرکردنی دەگواسرێتەوە بۆ بەندیخانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری کرماشان. دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.
حەسەن مەلەکی، 23ی گەلاوێژی 2018 لەپێش دەرگای ماڵەکەی خۆی و لەلایەن کەسانێکی چەکداری نەناسراو کوژرا و دواتر گرووپی (تێکۆشەرانی ئاڵای سوور) بەرپرسیارەتی کوشتنی حەسەن مەلەکیان لە ئەستۆ گرت.
شایەنی باسە کە چەند ڕۆژ دوای کوژرانی حەسەن مەلەکی، 12 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی سەرکەوت ئەحمەدی، وەک باوک، خوشک و زاوا و... کە ئەو کات سەرکەوت لە شاری #سلێمانی# باشووری کوردستان بوو، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕوانسەر دەستبەسەر کران. =KTML_Shape_Begin=shape_202312241116646=KTML_Shape_Style=color:@@000000;background-color:@@f0f0f0;border:3px inset @@000aff;font-size:15px;text-align:center;padding:5px;float:right;border-radius:0px 0px 0px 0px;width:35%;height:17.5%;transform: skew(-20deg);=KTML_Shape_Text=سەرکەوت ئەحمەدی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای تۆڵەسەندنەوەیە لە کوردستان=KTML_Shape_End=
لە بەرەبەیانی 22-02-2023 بە نهێنی سزای لە سێدارەدانی ئارەش ئەحمەدی لە بەندیخانەی (دیزڵئاوا)ی کرماشان جێبەجێ کرا. [1]