پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیوتی؟
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی ئامادەیی زانست لە شارۆچکەی خەبات ساڵی 1986
08-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قوتابیانی پۆلی شەشەم لە ئامادەیی موسەلا، کەرکووک ساڵی 1992
08-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی سێیەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی شیعری لە (دڵارام)ی (ئاری یاران)دا
08-07-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 521,768
وێنە 105,563
پەرتووک PDF 19,658
فایلی پەیوەندیدار 98,458
ڤیدیۆ 1,420
ژیاننامە
شوکور مستەفا
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەر...
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
شوێنەکان
دیانا
شەهیدان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
وێنە شکاوەکانی شار
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنە شکاوەکانی شار

وێنە شکاوەکانی شار
ناونیشانی پەخشان: وێنە شکاوەکانی شار
ناوی نووسەر: #حەمە ئەحمەد جاف#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=488482&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینین و بیستنی خوێندنەوەی پەخشانی وێنە شکاوەکانی شار بە دەنگی شەهاب زرێباری=KTML_Link_External_End=

(#قەڵادزێ#) یەک پڕ لە عیشق و...
سۆزی خۆشەویستی و ئەوین
لێرەوە شۆڕش و میللەت
گەیشتنە لوتکەی ڕاپەڕین
شارێک لە سرووشت وجوانی
نوقمی زام و شەڵاڵی خوێن
شارێک دوور لە ئاوەدانی و ..
کوشتەی سەدان وادەو بەڵێن!
لە ئامێزی گەرمی تەرمی تارماییە ڕاکشاوەکەی شاردا ، پەنجە دەخەمە سەر حەرف و کەلیمە سووتاوەکانی ناو وێنەو یادگارە تاڵ و شیرینەکانی تەمەنی شەکەتی شار.
ئەو شارەی، نیوسەدەی تەمەنمی لە ناخی سرووشت وجوانی خۆیدا، هەڵوێزنی!؟
ئەو شارەی، ئێستا پێی غەریبم و نامناسێتەوە!؟ ئەو شارەی دەیناسمەوەو ئەو نامناسێ‌!
ئەو شارەی ، لە دڵی قەڵاو حوسنی دڵما داوای ناسنامەم لێ‌ دەکاو پێمدەڵێ‌:
بۆ کوێ‌؟
خەڵکی کوێی؟!
منیش ناچار پێی دەڵێم:
ئێرەییم و بەرەو شارێکی بێ‌ بەهاروگوڵ و ڕووناکی دەڕۆم!؟
ئەو شارەی ، تێیدا لە دایکبووم و گەورە بووم!
ئەو شارەی دەیناسمەوەو نامناسێتەوە
ئەو شارەی یەکەم ئەویندارو خۆشەویستی خۆمم تێدا ناسی!؟
دەڵێن: (ماڵ لە ماڵخۆ حەرامە) ڕاستیان وتووە!
شارەکەم .. نەشمناسیەوە ...من تۆ هەر دەناسمەوە! خۆشمدەوێی؟
هەموو کاتێک لە شیعرەکانمدا بۆت ئەگەڕێم ولەخوێنما دەتدۆزمەوەو لەسۆمای چاوەکانمدا بۆتدەگریم و لە هەناسەمدا دەتلاوێنم و لەدڵمادەتخوێنمەوە و لەئەرشیفی سۆز و هەستمداا هەڵتدەگرم....هەڵتدەگرم...تا (وێنە شکاوەکانی شار) ت پتر تێکنەشکێن..
ئەو وێنانەی هەر لەتۆی سەربەرز دەوەشانەوە...
ئەو وێنانەی لەگەڵ گەڵارێزانی ئەستێرەوخەزانی پاییزی مرۆڤەکانتا لە دایکبوون و لەگەڵ ڕاگواستنی دڵی شارتا گەورە بوون و لەگەڵ ڕاپەڕینیشدا گەڕانەوە ئامێزت !
گەڕانەوە ئامێزێکی ساردوسڕو برسی!؟ گەڕانەوەشارێکی کاول و وێرانتر لە جاران !
گەڕانەوە ئەو شارە بی بە هارەی (هاوڕێکەم) گوتەنی:
شار لەسەر قەبرانەوە دەست پێدەکات !؟
ئەو شارەی بێ‌ نیسانی گوڵ وشکۆفەو نێرگز، دەچێتە باوەشی سۆز و عاتیفەی بەهارەوە..
ئەو شارەی لەگەڵ هەر هەنگاوێکی تەمەندا ، مێرگی سەرابە عیشقێک دەکاتە هەڵم..!
ئێستاش.. (قەڵادزێ‌) لەخەڵوەتی ئەو تارماییەدا ، لە گێژەنی چاوی خوێنتێزاوی (جوتکانیان و مام قاسم و کانی شێخ و کانی زێن وکانی کوردە) دا کڕکەوتووەو دەیەوێ‌ ڕوولەمینبەرو میحرابی ئەو وێنە هەڵواسراوە شکاوانە بکات ! کە لە (بیستوچواری چوارەکانی شارو حوزەیرانی تەرحیل و تەهجیرو تەقینەوەیدا) لەگەڵ شاردا جمینە خوار....
ئێستاش باسی (گردەچکۆل و داری والی و گردی حوسنیی و قەڵات و جوتکانیان و کانی کوردە و کانی شێخ و کانی زێن و مام قاسم و مەڵاسەعدی و بڵندگۆی مزگەوتەکانی کارەبا و خانەقات) بۆدەکەم ، کە هەواڵی تراژیدی کارەسات و ڕاسان وسەرکەوتن وخۆڕاگریی قەڵادزێییەکانیان دەگەیاندە چیاو شۆڕش و پێشمەرگە و چارۆکە خەونی قەترانیی و خەمی ڕەشماڵی تەمەنە باڵاکوورتەکانی شەوانی تەنیایی شاریان..بۆ پەنجەرەکانی ئەستێرەودەرگا کڵۆمدراوەکانی مانگ وخۆردەبرد... تا لەو دیودیوارەکانی وەهم وخەیاڵی خەزانەوە خەم و ڕەنگە ڕەشتاڵەییەکانی زستانی مەرگ بسووتێنن وخۆیان بە ئاگری خۆڵەمێشی جەستە و تارمایی تەرمەکانی شاری شەهیدم گەرمکەنەوە !
ئێستا (شار) وێنەیەکی شکاوی جەستە بەخوێنسووری خاکێکی سووتاوی وێرانە!
ئەو شارەی بەر لە مردن ، دەیەوێ‌ بگەڕێتەوە ناو باوەشی (ڕەنگەکان) !
ئەو شارەی..هەڵۆ ئاسا...کاڵای خەمی ئاوێزەیی لە بەر دەکاو لەسەر وێنە شکاوەکانی شار هەڵدەنیشێ‌ و...سەرجەم تارماییەکانی مەرگ لە کۆڵ دەنێ‌ و... دەڕوا....
دەڕواو.... ڕەنگی خەمە وەنەوشەییەکان ، دەکاتە ڕواژای سۆز و عاتیفەی پاییزی وێنە شکاوەکانی تەمەنی شار .
ئەو شارەی ، لەگەڵ حاڵی زیکرو تەهلیلەی مەلا پەپوولە و سەعیدەشێت ومەڵاسەعدی و سەڵتە شین وسەید خەجێ‌ وسەکینەی دامێنی مێژووی سوورو سپی قەڵای سەربەرزی شار دەکەونە سەما. سەمای مەرگ و ماڵاوایی ئازیزان، سەمای وردە شووشەی پەنجەرە شکاوەکانی تەمەن...
تەمەنێکی ژاکاو، تەمەنێکی سواغدراو بە مڕۆ! ئەمڕۆیەکی تاڵ وبێ‌ ئاگا لەیەکدی!؟ ئەمڕۆیەکی بێ‌ عیشق وخۆشەویستیی ! ئەمڕۆیەکی دوور لە هەموو عورفو عادەت و دابێکی کوردانەی جاران!؟
- قەڵادزێ‌ ....ئێوارەت باش...
وەرەو...وێنە شکاوەکانی (چل و نۆ) ساڵی تەمەنی کارەسات و تراژیدی خۆت!
لە شارێکی وێرانەو لە جاران وێرانتر ببینە !
خەڵکینە..... شەوتان باش....
وەرن سەیری...وێنە شکاوەکانی تەمەنی شارە بێ‌ بەهارەکەتان کەن، چۆن
بە تێکچڕژاوی بەدیواری ماڵەکانتاندا هەڵواسراون وحیکایەت و چیرۆکی دڵتەزێنی چل و نۆ ساڵەی ڕووداوەکانی شارێکی شەهید...سووتانی باخچەکان..رووخانی گەڕەکەکان...وێنا دەکات وهەر جارەی بەیت ونەقڵێکیان لەسەر دەگێڕێتەوە !
- کوردستان تۆش...بەیانیت باش..
قەڵادزێ‌.. جەستەیەکی لەخوێنهەڵکشاوی مێژووی تۆیە ، ئامێزی گەرمی دایکانەی بۆکەرەوە
ئێمەش، دەنگ و ڕەنگ و زەنگ و زەبری گورچکبڕی شارین !
تاهەتایە کپ نەبووین و کپ ناکرێین و کپیش نابین !
دەئاوڕێکمان لێ‌ بەرەوە!
ئێمە هاتوین سەرجەم (وێنە شکاوەکانی شار ) لە مۆزەخانەی دڵەکاندا خڕکەینەوەو وێنەشکاوەکانی (ئەحمەدەکانی شار) هاوشێوەی (عومەرەکانی) هەڵەبجە بکەینە
پەیکەری شارێکی چەندین جار شەهیدو.وردە شووشەی پەنجەرە شکاوەکانی باڵای
خوێنینی تەلاری شاریش، بکەینە زیاتر لە سەدان مەدالیای گوڵڕەنگی یادێکی مەزن وپیرۆز.و بەگەردنی بڵندی سرووشتی بەهارو نەورۆزو نیسانی ئازادیدا هەڵیواسین وجا لێرەوە..خەونە وەدینەهاتووەکانی شار، بەناخی سرووشت و پاییزی جاران و بەهار و نەورۆزی دوێنێ‌ وئومێدی ئەوڕۆو ئاوات وئامانج و هیواکانی سبەی دەسپێرین .
ئەوجا وەک هاوڕێکەم گووتەنی:
- لەسەر قەبرانەوە دێم ....
لە سەر قەبرانەوە، ڕووەو شارێکی شەهیدکراوی وێران و وێران و وێرانتر لە جاران دەکەومە ڕێ‌ و....دەگەڕێمەوە...باوەشی گەرمی دایکم ...ئەو دایکەی لە بوونم تاوانبارە ! [1]
=KTML_Bold=کوردیپێدیا بە هیچ شێوازێک دەستکاری ڕێنووسی ئەم بابەتەی نەکردووە و وەکوو ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوەتەوە.=KTML_End=
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: نیشتمانی
جۆری هەڵبەست: نوێ
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیوتی؟
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی هێرۆ لە کفری ساڵی 1998
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی پردێ ساڵی 1998
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
سێ مێردمنداڵی شارەدێی سەنگەسەری شارۆچکەی پشدەر ساڵی 1982
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
تیپی میللی سینا لە کەرکووک ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
دوو وەرزشوانی گەنج لە کەرکووک ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکور مستەفا
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکور مستەفا
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
14-05-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی خانی
شوێنەکان
دیانا
05-08-2010
هاوڕێ باخەوان
دیانا
شەهیدان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
21-08-2010
هاوڕێ باخەوان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیوتی؟
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی ئامادەیی زانست لە شارۆچکەی خەبات ساڵی 1986
08-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قوتابیانی پۆلی شەشەم لە ئامادەیی موسەلا، کەرکووک ساڵی 1992
08-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی سێیەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی شیعری لە (دڵارام)ی (ئاری یاران)دا
08-07-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 521,768
وێنە 105,563
پەرتووک PDF 19,658
فایلی پەیوەندیدار 98,458
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەی ئەقڵ کێ بینیوتی؟
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی هێرۆ لە کفری ساڵی 1998
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی پردێ ساڵی 1998
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
سێ مێردمنداڵی شارەدێی سەنگەسەری شارۆچکەی پشدەر ساڵی 1982
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
تیپی میللی سینا لە کەرکووک ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
دوو وەرزشوانی گەنج لە کەرکووک ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - مێژوو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ ژیاننامە - ئاستی خوێندن - ماستەر ژیاننامە - جۆری خوێندن - ئەندازیاری ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!