میر سەید ساڵحی نیعمەتوڵڵاهی ماهیدەشتی #کرماشان#ی ناسراو بە «صارم السلطنة» و «حەیران عەلیشا» لەنێوان ساڵانی «1834-1905ز» ژیاوە.
سەید ئەگەرچی سۆفی بووە کە ئەزموونی بەزاندنی هەموو کۆتەکانی دنیایە، بەڵام وەک لە چەند هۆنراوەیەکی وی دەردەکەوێت، هەستی کوردانەی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت:
-1-
من کورد و عاشق مەست و خەرابم
تو وە عەرەبی مەدەی جەوابم
-2-
لیسانێ کوردیم کڵامێ حەقەن
واتەی من کڵام حەقێ موتڵەقەن
-3-
گا دەریای عوممان گا کوهێ قافم
گا تورکێ بیلمەز گا کوردێ جافم
-4-
دڵبەر تو کوردی دڵبەر تو کوردی
من تو مەشناسووم مەزانووم کوردی
ساقی دڵڕوبا بادەی بێ دوردی
وە یەک نیم نیگا دڵ لە من بردی
-5-
هامسەران کوردەن هامسەران کوردەن
عەسر عەرەب چی یە دەورێ کوردەن
لە دوعای سەحەر تەئسیر وردەن
ساغرم سەرشار بادەی بی دوردەن
-6-
کورد سەحرایی ڕی مەوەن وە شون
«لیعبدون» وات نە «لیعرفون» [1]
ڕزگار جەباری Rizgar Jabari) #21-10-2023#)