لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی دەستەی ڕاهێنەرانی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە، دەستەی کارگێڕی یانەکە لەسەر داوای سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێ، متمانەی ڕاهینەری تیمی لاوانی بەخشییە #سۆران سەلیم#ی ڕاهێنەری تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووان.
هەر سەبارەت بەو گۆڕانکارییانە و دیاری کردنی سۆران سەلیمی ڕاهێنەری تیمی تازەپێگەیشتووان بە ڕاهێنەری تیمی لاوان، وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند، کە دوایی وردبینی بۆ کارەکان و ڕاهێنەرایەتی سۆران سەلیم کە لە ڕابردوودا چەند لە خۆبوردوانە کاری کردووە شەو و ڕۆژەکانی بۆ خزمەت بە یانەکەی، یانەی وەرزشی پێشمەرگە خست بۆ سەر یەک لەو ڕوانگەیەوە بڕیارمان دا کە ڕاهێنەری ناوبراو بانگێشتی تیمی لاوان بکەین تا لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی یانەکانی ئێراق سەرکردایەتی ئەو تیمە لە ئەستۆ بگرێت.
هەروەک وتیشی پلانی جیاوازمان دەبێت و لەگەڵ ڕاهێنەرانی نێو یانەکەمان بۆ ئەنجامی کاریگەر کار دەکەین لەسەر ئاستی خولەکانی ئێراق و لە ساڵانی داهاتووشدا ئەو دەستکەوتانە دەبینرێن و ئەنجامەکان پێمان دەڵێن کە خۆ ماندوکردنمان بەروبومی شایستەی دەبێت چ بۆ یانەکەمان هەروەک ناوی پێشمەرگە و شاری #سلێمانی#، شاری ڕۆشنبیران و بیرمەندان.
وسام کە خۆی یەکێک بووە لە گۆڵپارێزە دیارەکانی خولەکانی کوردستان و ئێراق و بەرگی پێشمەرگە دەپۆشێ، هەر بەو شێوەیەش لە ئێستادا 2023 لە بەرگێکی جیاوازدا کار بۆ سەرکەوتنەکان و دەست کەوتەکان دەکات دەیەوێت هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی سەرکەوتن بێت هەر بۆیە دووپاتی کردەوە کە ناوی پێشمەرگە بە بەرزی لە خولەکانی کوردستان و ئێراقدا دەهێڵنەوە.
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە سۆران سەلیم لە وەرزی 2023 دا توانی وەک ڕاهێنەری تیمی تازەپێگەیشتووان نازناوی خولی شاری سلێمانی بەدەست بهێنێت و بۆ یەکەم جاریش لە مێژووی یانەکەدا جامی یەکەمی خولی پلە یەکی ئێراقی گەڕاندەوە شاری سلێمانی و هەرچی لە خولی کوردستان بوو هەمان تیمی گەیاندە خولی نایاب بۆ وەرزی 2024. [1]