ناو: سعود
ناوی باوک: مستو
ناوی دایک: شارێ
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-05-1978#
شوێنی لەدایکبوون: سینا-#دهۆک#
$ژیاننامە$
سعود مستو نەجم، بە عەرەبی (سعود مصطو نجم) لەدایکبووی ساڵی 1978 کۆمەڵگەی سینا لە ناوچەی فایدە، سەر بە پارێزگای دهۆکە. دەرچووی ساڵی 2001-2002ی بەشی یاسا لە زانکۆی بابلە. ئەرکی سەرەکیی لێکۆڵەری یاساییە و ماوەی چەند ساڵ لەم پۆستە، لە دادگای لێکۆڵینەوەی #سێمێل# خزمەتی کردووە، بەڵام لە پاش ڕووداوە دڵتەزێنەکانی جینۆسایدی کوردە #ئێزدی#یەکان وەک خۆبەخش داوای مۆڵەتی بێ مووچە دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی کوردە ئاوارە ئێزدییەکان بێت، بۆیە بەهۆی هەڵوێست و کارزانییەکەی دەبێتە بەڕێوەبەری کەمپی شاریا و دواتر وەک بەڕێوەبەری کەمپی کبرتو بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەت دەکات.
-ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی کۆمەڵەی ڕۆحانییەکانی ئێزدییە.
-ئەندامی دەستەی لیکۆلینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە لەسەر بە جینۆساید ناساندنی ڕووداوەکانی کوردە ئێزدییەکانە.
-ئەندامی لێژنەی داڕشتنی یاسای تایبەت بە مافی پێکهاتە ئایینییەکانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#ە.
-سەرپەرەشتیاری لێژنەیەکی خۆبەخش بووە بۆ هێنانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان لە شنگال بۆ کۆمەڵگەی شاریا لە دهۆک.
-ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی #لالش# بووە.
سعود مستو نەجم لە ساڵی 2023 دەبێتە بەرێوەبری گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە #وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی# سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و تا ئێستا (2024) لە ئەرکەکەی بەردەوامە.[1]