شوێن: گوڵپ-#هەورامان#
ڕۆژی گیرانی وێنەکە: #10-02-2024#
دیمەنەکانی ناو وێنەکە: چەند دیمەنێک لە گوندی گوڵپ لە هەورامان
ناوی وێنەگر: #ڕۆیا سەردار#
=KTML_Bold=کوورتە زانیارییەک لەسەر گوندی گوڵپ=KTML_End=
گوندی گوڵپی هەورامان لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناوەندی شارەدێی #بیارە#یە، یەکێکە لە گوندەکانی هەورامانی بەشی لهۆن لە باشووری #کوردستان#.
ئەم گوندە لە ساڵی 1928-1932 قوتابخانەی تێدا درووستکراوە، لە ساڵی 1978-1979، ئەو کاتەی سیاسەتی ڕاگواستنی ڕژێمی بەعس جێبەجێ کرا بۆ ئەوەی گوندەکانی سەر سنوور چۆڵ بکرێن، یەکێک لەو گوندانەی بەر شاڵاوی چۆڵکردن و خاپوورکردن کەوت، گوندی گوڵپ بوو، ئەوکات گوندەکە نزیکەی 450-480 ماڵ بووە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لە دوای شارۆچکەی #تەوێڵە#، بە یەکەمین گوندی قەرەباڵغ و گەورەی سنووری جوگرافیای هەورامان دادەنرێت لە باشووری کوردستان، هەموو پیشە دەستییەکانی تێدا بووە، لە ساڵانی 1970 پێش ئەوەی ڕایگوازن، خاوەنی حوجرە، قوتابخانە، دوکانی ئاسنگەری، قەیسەریی داخراو و گەرماو بووە.
لە بواری شۆڕشگێڕیدا لە مێژووی سیاسی و نەتەوایەتیی کورددا جێدەستی خۆی نەخش کردووە، خاوەنی چەندین شۆڕشگێڕە، سەرمەشقی شەهیدان، شەهید حەمە گوڵپییە، کە لە ساڵی 1963 ڕووبەڕووی هێزی داگیرکەری زەعیم سدیق دەبێتەوە لە پردی #زەڵم#، کە فیشەکی پێ نامێنێ، بە خەنجەری خۆی هەڵدەکوتێتە سەر دەبابەی دوژمن و دەبابە ئەگرێت. ئەمە داستانێکی زیندووە لەناو گەلی کورد و هەورامییەکاندا. لە ڕووی بزووتنەوەی ڕۆشنبیرییەوە خاوەنی مامۆستا حەمە کەریم هەورامییە، کە قەڵەمێکی دیارە، نەک بەس لە ئاستی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، خاوەنی قەڵەمێکی دیکەیە بە ناوی مامۆستا ئیبراهیم میکە ئەمین، کە یەکەمین کەس بووە لە مێژووی هەورامان لە باشووری کوردستان، توانیویەتی ڕۆمان بە زمانی هەورامی بنووسێت.
بەداخەوە ئەم دێیە ئێستا (2024) وەکوو پێویست ئاوەدان نییە. [1]