چیای کۆدۆ دەکەوێتە سنووری شارەدێی #حاجی ئۆمەران#ی ناوچەیی باڵەکایەتی شارۆچکەی #چۆمان# بەرزی چیاکە (2950) مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. لە دامێنی چیاکەدا، چەندین کانیاو و گۆمی سەرنج ڕاکێش بوونی هەیە و بوونەتە شوێنی گەشتیاری، لە هەموو وەرزەکان دا، گەشتیاران و هاووڵاتییانی ناوچەکانی کوردستان و ئێراق سەردانی دەکەن. [1]