- ئەنوەری مەجید سوڵتان ناسراو بە مولازم سەلام
ساڵی 1944 لە باشو ڕی کوردستان و شاری هەڵمەت و قوربانی لە گەڕەکی #گۆیژە# لە نێو بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیرو ناسراو هاتۆتە دونیایەوە،
سوڵتان ئەحمەد چاوڕە شی باپیری ئەفسەر بووە لە سوپای دەوڵەتی عوسمانی و مامی بەناوی عەبدولحەمید سوڵتان ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق.
- ملازم ئەنوەر ساڵی 1957 خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی خالیدییەی کوڕان تەواو کردووە وپاشان ساڵی 1966/1965 بەشی زانستی ئامادەیی #سلێمانی# کوڕان ی بە پلەی نایاب تەواو کردووە و پاشان چۆتە زانکۆی بەغدا و لە کۆلیژی کشتوکاڵ وەرگیراوە کە پێچەوانەی خواست و ویستەکانی خۆی بووە هەر لەبەر ئەوەش بووە چەند مانگێک لە کۆلیژی کشتوکاڵ خوێندکار بووە و وازی لێهێناوە تا لە ساڵی 1968 لە خولی 46 ی کۆلیژی سەربازی بەغدا وەرگیراوه و له ساڵی 1969 تەواوی کردووه و بوە بە ئەفسەر بە پلەی ملازمی دوو
- لە ساڵی 1970 وەک ئەفسەرێکی نمونەیی بەشداری خولی تۆپخانەی عێراقی کردووە لە هەریەک لەشارەکانی بەسره و عەمارە و دوا بەدوای ئەوە وەک ئەفسەرێک لە یەکە سەربازییەکان لە شاری بەغداو بەسره و عەماره و حیللە دەست بەکار بووە.
- لە ساڵی 1972 کراوەتە ملازمی یەک و هەمان ساڵ وازی لە ڕیزەکانی سوپا هێناوه و لە کاتی وتوێژی شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئەوسای عێراق لە هەمان ساڵدا پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە سەرکردایەتی شۆڕش لە حاجی ئۆمەران پاشان بۆتە ئەفسەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی شۆڕش لە ناوچەی تەوێڵه و دواتر بۆتە سەرلقی پ.د.ک لە بیاره و و لە کاتی سەرهەڵدانەوەی شەڕی نەویستەی شۆڕش و خەڵکی کوردستان دژ بە ڕژێمی بەغدا کراوەتە فەرماندەی مەدفەعی لە هێزی خەبات لە #پێنجوێن# و کاک ئەنوەر بۆتە خاوەنی چەندین چالاکی قارەمانانە بە جۆرێک ئازایەتی و چاونەترسی ملازم ئەنوەر بۆتە مایەی شانازی بۆ خەڵکی ناوچەکه و کوردستان.
- لە نسکۆی ساڵی 1975دا قارەمانانە و خۆڕاگرانە بۆ چەند مانگێک لەگەل چەند پێشمەرگەیەکی هاوڕێیدا بڕیار دەدەن شاخەکانی کوردستان بەجێ نەهێڵن
- لە شەوی 23-06-1976 ڕودەکەنەوە شاخە سەربەرزو بڵندو پڕ ئەفسانەکانی کوردستان و وەک یەکێک لە سەرکرده و فەرماندەکانی بزوتنەوەی سوسیالیستی کوردستان دەست بەکار دەبێت بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر بۆ ئه و مەبەستە دەبێتە یەکێک له و هێزەی شۆڕش لە ساڵی 1978 بەڕێدەکەون بەره و سوریا بۆ دابینکردن و هێنانی چەک و تەقەمەنی و لەڕێگەدا بەهۆی نەمانی خۆراک و پێداویستییەوە لەگەڵ شەهید عەلی عەسکەری بڕیار دەدەن کە ئەم بەره و گوندێکی ڕۆژهەڵات بڕوات و نان و پێداویستی بکرێت بۆ ئه و هێزە بەڵام کە دەگاتە گوندەکە چواردەوری بە هێزی سەربازی تایبەتی ئێران ی دەگیرێت و هێزێکی زۆری بۆ ئامادە کراوە بۆ دەستبەسەرگرتنی وهەر لەوێوە بە باڵە فڕی سەربازی دەگوێزرێتەوە زیندانییەکی تاران و لە وێشەوە بۆ شیراز.
- لە ساڵی 1979 و کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران زیندانەکە دەشکێت و ئازاد دەبێت و هەر ئه و کاتە بە هۆی بێ دەرامەتییەوە چەند ڕۆژێک دەستداکات بە کرێکاری و پاشان هەر به و پارەیە خۆیدەگەیەنێتەوە هاوڕێ و هاوسەنگەرو هەڤاڵانی و هەر ئه و کاتە دەکرێتە لێپرسراوی دەفتەری عەسکەری بزوتنەوەی سوسیالیستی کوردستان.
کاک ئەنوەر هەرگیزاو هەرگیز بڕوای به و سنورە دەستکردەیەی کوردستان نەبووه و هەمیشە دەیگوتبە ڕزگار کردنی باشور شۆڕش کۆتایی نایەت هەتاوەکوو هەر چوار پارچەی کوردستان ڕزگار نەکرێت.
- کاک ئەنوەر به و پێیەی پەیوەندی تەواوی هەبووە لەگەڵ گشت هاوڕێ و هەڤاڵان و پێسمەرگەی کوردستان و سەرکردایەتیدا ویەکێک لەاوانە کەسایەتی دیاری شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵات شێخ عیزەدینی حوسێنی ە
بۆ هاناوە چون و ڕزگارکردنی ئه و بەشە خۆشەویستەی ووڵات شان بە شانی براو هەڤاڵانی لە هێزی پێشمەرگه و ڕزگارکەری ڕۆژهەڵات دژی هێزی داگیرکەری ئێران دەجەنگێت، تا لە ڕۆژی #02-09-1979# لە شەڕێکی سەخت دا لە پردی دووئاوان لە مابەینی هەردو شاری #سەقز# و بانەدا گیانی پیرۆزی دەبەخشێتە خاکی کوردستان ودەچێتە ڕیزی کاروانی گیانبەخشان و نەمرانی کوردستانەوە و لە گوندی بلەکێ ی بانە بە خاک شاد دەبێت و پاش 20 ڕۆژ تەرمی پیرۆزی بەره و شارەکەی هەڵمەت و قوربانی و لە گەڵ ئاپۆڕای پڕ وەفاو ڕیزو خۆشەویستی خەڵکی کوردستان لە گۆڕستانی سەیوان بەخاک دەسپێردرێتەوە.
. [1]