من لەدایکبووی 16⁄09⁄1980 بەرامبەر بە 25⁄06⁄1359ی هەتاویم. شوێنی لەدایکبوونم ئاوایی (بۆڕیەر) بە فارسی(بوریدر)ی سەر بە شاری #مەریوان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانم.
خوێندنی ڕاگەیاندن، بەشی ڕۆژنامەوانیم لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سەلاحەدینی #هەولێر# تەواو کردووە.
لە ساڵی 2002_وە پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بووم و لە دامودەزگا ڕاگەیاندنییەکانی ئەو حیزبە کاری ڕاگەیاندنم کردووە و هاوکات لە گەڵ زۆرێ لە ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەکانی هەرێمی کوردستان کارم کردووە و دەیان بابەتم لە بڵاوکراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەندیکای نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسانم. سێ کتێبی نووسراوم هەیە کە یەکیان (سەردبردەی سەفەری ئێمە لە هەولێرەوە تا ئاڵمان)ە، یەکیان (گەمەی سێبەرەکان)ە، یەکیان (چیرۆکی حافزە دێزە)یە کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، یەکیان (گوندی مەزن)ە. ئەمانە تەواو بوون بەڵام بە هۆی نەبوونی ئیمکانی مادیەوە چاپ نەکراون. بەڵام زۆربەی بابەتە بڵاوکراوەکانم لە گۆڤاری لڤین، ڕۆژنامەکانی ئاسۆ، هاوڵاتی، چاودێر، کوردستان پۆست، هەفتەنامەی مێدیا، ڕۆژنامەی کوردستان، کۆفاری سەنتەری لێکۆڵینەوەیی ستراتژی کوردستان_دۆسیەی ئێران و زۆر بڵاوکراوەی دیکە لە ئەرشیڤەکەم دان.
ئێستا نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانم.[1]