سافی هیرانی، مستەفا کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەلی کوڕی مستەفای هیرانی-یە. ساڵی 1873 لە ناوچەی هیرانی خۆشناوەتی لەدایک بووە. لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستی داوەتە هەڵبەست نووسین.
شارەزایی باشی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی-دا هەبووە و بە هەموو ئەو زمانانە هەڵبەستی نووسیوە. هەڵبەستەکانی سافی هیرانی کاریگەریی شاعیرانی پێش خۆیی بەسەرەوە بووە بەتایبەت شاعیرە مەزنەکانی وەک نالی و کوردی.
سافی، سەرەتای خوێندنی ئایینی لای باوکی دەستپێکردووە، پاشان لە ناوچەکانی #کۆیە# و #هەولێر# و ڕەواندز و #سۆران#، فەقێیەتیی کردووە و لای مامۆستایانی ئایینیی بەناوبانگی ئەو کاتە خوێندوویەتی. تەنانەت بۆ خوێندن و فەقێیەتی چووەتە ناوچەکانی لاجان و #مەهاباد# لە خۆرهەڵاتی کوردستان و ماوەیەکی زۆریش لای (قازی عەلی) باوکی #پێشەوا قازی محەمەد# خوێندوویەتی.
لە بەراوردی لاهووت و ناسووت دا، پلەوپایەی بەرزی بەدەستهێناوە و یەکێک بووە لە ڕێزی ئەو شاعیرە ناسراوانەی کە تەسەوف و ئەدەبیان بە یەکەوە کۆکردووەتەوه، وەک جەزیری و حەریق و مەحوی. عیشق و تەسەوف بەتەواوی پێکاویانە.
سافی هیرانی ڕۆژی 12-02-1942 کۆچی دوایی کردووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/24127/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=سافی هیرانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/24127/0002.JPG=KTML_Photo_End=
سافی هیرانی. سەرەتا بۆ فەقێیەتی لەلای مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای باوکی و قازی عەلی باوکی پێشەوا قازی محەمەد خوێندوویەتی. بۆ خوێندنی فەقێیەتی چووە بۆ زۆربەی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. سافی خۆی و بنەماڵەکەشی دیندار و خوداپەرست بوون. خاوەنی دیوانێکی گەورەیە و هەڵبەستی بە هەر چوار زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی و فارسی هەیە. لەنێو شاعیراندا هونەرمەندانی کورد زۆرتر هەڵبەستەکانی ئەویان کردووە بە گۆرانی.
لە تەمەنی (30) ساڵیدابووە کاتێک باوکی کۆچی دوایی کردووە، هەر لەو کاتەوە بووە بە جێ نشین و بە (کاکە مستەفای هیدانی) ناوی دەرکردووە، بەم شێوەیە خزاوەتە نێو قۆناغێکی نوێ لە ژیانیدا بۆ تەواوکردنی زنجیرەی تەریقەی قادری.
هەڵبەستی ڕێک و لەباری هەبووە لەبارەی عیشق و دڵداری، هەر لە تەمەنی چواردە ساڵیدا دەستی بە هەڵبەست هۆنینەوە کردووە، بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی نازناوی (کاک) و دانیشتنی لە جێگای باوکی، عالەمی ماددی وەلاناوە بۆ عالەمی مەعنەوی و لە پاشان بووە بە مەرجعی مورید و دەروێشان و عاشقانی ڕێگەی خواپەرستی.
لە بەراووردی (لاهووت) و (ناسووت) دا، پلەوپایەی بەرزی بەدەست هێناوە، هەر لە ڕێگای هەڵبەستە پڕ عیشق و تەسەوفەکانییەوە، دەنگی (یاگەیلانی) گەیاندۆتە کۆڕی وەفادارانی ئەو ئەزموونە کە قوتابخانەیەکی تەسەوفی و هەڵبەستی تایبەت بووە،
(سافی) هەستناسک، یەکێک بووە لە ڕێزی ئەو شاعیرە ناسراوانەی کە تەسەوف و ئەدەبیان بە یەکەوە کۆکردووەتەوە، لەسەر هەمان ڕێبازی (جەزیری) و (حەریق) و (مەحوی) ، عیشق و تەسەوف لای (سافی) ، بە جۆرێک بووە کە هەموو جەستەی پێکاوە.
سافی لە ساڵی 1873 لە هیرانی ناوچەی خۆشناوەتی لەدایک بووە و لە 12 ی 02 ی 1942 کۆچی دوایی کردووە و لە هیران لەو گۆڕەدا نێژرا کە بەدەستی خۆی هەڵی کەندبوو.
دڵ لەبەر دەردی فیراقی یارە مەیلی مەی ئەکا
گوێی لە دەنگی ساز و عوود و بەزمی نای و نەی ئەکا
سەردەمێ مەست و خومارە خادیمی مەیخانەیە
کاتێک تەزبیحی لە دەستە سۆفییە حەی حەی ئەکا
ڕۆژی وایە هەر بەکەیف و پێکەنین و خەندەیە
هەندێ جار مەجنوونە دایم گریە بۆ لەیلا ئەکا
قەت مەڵێن یار بێوەفایە وا بەناحەق دەیکوژێ
بیکوژێ یا نەیکوژێ (سافی) فیداکاری ئەکا
ئامادەکردنی: بەیاد #مەریوان#ی[2]