ساسان عوسمان عەونی حەبیب، ناسراوە بە (ساسان عەونی) لە ساڵی 1970 لە شاری #کۆیە#ی سەر بە پارێزگەی #هەولێر# لە دایکبووە، کوڕی عەونی شاعیرە، خاوەنی هەشت کتێبی چاپکراوە کە لە نووسینی خۆی و وەرگێڕانن، هەروەها سەرپەرشتی دەرکردنی گۆڤارێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کردووە، لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بابەت و وتاری سیاسی دەنووسێت.
ساسان عەونی، لە کۆنگرەی 13ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی هەڵبژێردراوە و تا ئێستاش لەو پۆستەدا بەردەوامە لە کارکردن. بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە تا ئەوکاتەی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار.
-ئاستی خوێندن: بەکالۆریوس لە بەشی ئەندازیاری شارستانی-کولێژی ئەندازیاری-زانکۆی سەڵاحەدین.
-ماستەر لە کارگێڕی کار و ئیکۆنۆمی، زانکۆی ئەمیانس فەرەنسا، زانکۆی لوبنانی فەرەنسی.
-لەنێوان ساڵانی: (1993 _ 1998)دا، یەکەم سکرتێری یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە لە دوای ڕاپەڕین.
-لەنێوان ساڵانی: (1999 _ 2004)دا، کارگێڕی هەڵبژێردراوی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
- لە ساڵی 1999 تا 2010 جگە لە کارگێڕی لقی دووی پارتی، چەندین پێگەی حیزبی و ڕێکخراوەیی بینیوە.
-لە ساڵی 2010وە تا ئێستاش ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
-لەنێوان ساڵانی (2011-2017)دا، بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لەنێوان ساڵانی (2017-2019)دا، بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
-لە ڕێکەوتی 10ی تەمووزی 2019 وەک وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
-زمانەکانی: کوردی (زمانی دایک)، عەرەبی، ئینگلیزی، بە باشی دەزانێت.
-کارە ڕۆشبیری و بەرهەمە چاپکراوەکانی:
-هەشت کتێبی چاپکراوی لە بوارەکانی مێژوو، هزر و سیاسەت، کاری ڕێکخراوەیی هەیە، بەردەوام وتاری سیاسی و ڕێکخراوەیی لە ڕۆژنامەکان نووسیووە و سەرپەرشتی دەرکردنی گۆڤارێکی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کردووە.
-خاوەنی بیرۆکە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاپکردنی بەرهەمی نووسەرانی گەنج بووە، کە چەندان نووسەری لاو لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە سوودمەندبوونە و کتێبیان بۆ چاپکراوە و پاشان لە ڕێوڕەسمی تایبەتدا کتێبەکانیان ناسێندراوە.
1-گۆڤاری (ئەستێرە).
سەرپەرشتیاری دەرکردنی گۆڤاری (ئەستێرە) بووە کە بە تەنیا خۆی دەریکردووە، ئەستێرە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری ئەدەبی بوو، لە بڵاوکراوەکانی لیژنەی زانکۆی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بوو، ساڵی 1993 لە هەولێر.
2-پەیوەندییە گشتییەکان:
پەیوەندییە گشتییەکان، ئامادەکردن و وەرگێڕان، لە بڵاوکراوەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، چاپی یەکەم، 1994، بە ناوی (بیرەوەر) بڵاوی کردووەتەوە.
3-هەڵوێست و هەنگاوەکان:
هەڵوێست و هەنگاوەکان، هەوڵەکانی (ی.ق.ک) بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی قوتابیان، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (179)، شوباتی 1997.
4-یەکێتی قوتابیانی کوردستان، چەند لایەنێکی تێکۆشان و مێژوو:
یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، چەند لایەنێکی تێکۆشان و مێژوو، لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی سکرتاریەتیی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، چاپی یەکەم، چاپخانەی #وەزارەتی پەروەردە#، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (128)، 1998، 384 لاپەڕە.
5-ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات:
ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات، ململانێ و هەژموون، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆکسانا، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (692)، حوزەیرانی 2019.
6-ئامانجەکانی مۆسکۆ:
ئامانجەکانی مۆسکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە نووسینی (دمیتری ترینین) و وەرگێڕانی ساسان عەونی، چاپی یەکەم، چاپخانە: چاپخانەی ڕۆکسانا، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (691)، حوزەیرانی 2019.
7-چەند ڕەهەندێکی ڕێکخراوەیی:
چەند ڕەهەندێکی ڕێکخراوەیی، سەرنج و ڕوانین، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆکسانا، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (963)، حوزەیرانی 2019.
8-ڕوانین:
ڕوانین، وتار و چاوپێکەوتن، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆکسانا، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (964)، حوزەیرانی 2019.
9-چۆن دیموکراسی لە تەکنۆلۆژیا ڕزگار دەکرێت؟
چۆن دیموکراسی لە تەکنۆلۆژیا ڕزگار دەکرێت؟ لە نووسينی (فرانسیس فۆکایاما)، لە ساڵی 2021 ساسان عەونی پێشەکی و پەراوێزی بۆ نووسیووە و لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی.[1]