هەورامان عەلی تۆفیق ھەورامی
لەدایک بووی ساڵی 1970 م لە بیارە ، دبلۆمم لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسییەت لە ئەکادیمیایی شاهانەی بەریتانی _ سویسری لە وڵاتی سویسرا، لە ساڵی 1987 وە بوومەتە پێشمەرگە، تاپێش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە ئێران بەرپرسی ڕێکخراوی ھەورامان یەکیەتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کورستان بووم ، لە دوای ڕاپەڕین وەک پێشمەرگە و کادری ڕێکخراوە جەماوەریرکان کارم کردووە ، ڕۆڵم هەبووە لە دامەزراندنی چەندین ناوچەی ڕێکخراوە جەماوەریەکان لە سنووری #سلێمانی# و دواتریش وەک کادری حزب کارم کردووە .
ساڵی 1991 بۆ 1992 دەرچویی پەیمانگای کادران خولی نۆیەم بووم بەپلەی زۆر باش. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/60211/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=هەورامان عەلی تۆفیق=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/60211/0004.JPG=KTML_Photo_End=
تا بەستنی کۆنگرەی ئازادی لە ڕێکخراوە جەماوەریەکان چەندین بەرپرسیاریەتم پێدراوە وەک بەرپرسی لیژنە ناوچەکانی ھەڵەبجە ، سلێمانی ، چوارتا ، #سەرچنار# و دواتر کارگێڕی لق و لە کۆنگرەی ئازادی وەک ئەندامی لیژنەی ڕاپەڕاندنی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرام و وەک بەرپرسی لقی سلێمانی دەست بەکاربووم ، لە ناوەڕاستی ساڵی 1995 بۆ ناوەڕاستی 1996 ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی پارتیمان بووم لە یۆنان ، وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەر خاوەنی شەش پەرتووکی چاپ کراوم ، بەناوی (#هەڵەبجە# کارەساتی کیمیابارنی ساڵی 1988 ، سەفەرێک بۆ هەندەران ، پرس و چەمکەکانی سەردەم ، کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ ، گوڵ بژێرێک ، دیاسپۆراو نیشتمان ).. ، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری هەڵاڵە لە ئەڵمانیا بووم سەربە لیژنەی ناوچەی خواری ئەڵمانیا لە ساڵی 1998وە یەکەم ژمارەی دەرچوو تا ساڵی 2001 ، دواتر وەک دەستەی نووسەران و بەڕێوەبەری نووسین کارم لەو گۆڤارە کردووە ، ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەورامان بووم و گۆڤارێکی ئەلکترۆنیمان بڵاودەکردووە بەناوی هەورامان 24 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە و وەک دەستەی نووسەرانی ئەو گۆڤارە کارم دەکرد ، ماوەیەک ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نەهات و گۆڤاری ئێوە بووم ..
لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بابەت و لێکۆڵینەوەم بڵاوبوونەتەوە ، ئێستاش بەردەوام لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بابەت بڵاو دەکەمەوە .
ئەندامی سەندیکای ئینتەرناسۆنال پرێسم ، زیاتر لە 30 ساڵ کاری نووسین و ڕۆژنامەوانی و وەک چالاکوانیک لە سۆسیال میدیا بۆ پرسە نەتەوەییەکان و بەتایبەت ڕیفڕاندۆم ، دووا بەدوایی ڕیفڕاندۆمیش لە ساڵی 2019 وە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ کوردانی دیاسپۆرا بەناوی ڕەوەندی کوردستانی ، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو پڕۆژەیە بەشانازیەوە پێشمەرگە ئاسا کارم تێداکردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام کارکردن لەگەڵ هاوکارانمان توانرا ئەو پڕۆژەیە بگەێنرێتە ئاستیک کە لە کۆتایی ساڵی 2020 لە شاری #هەولێر#ی پایتەخت و لەژ ێرچاودێری سەرۆک بارزانی و بە بەشداری زۆربەی لایەنەکان کۆنگرەی دامەزراندنی ناوەندەکان ئەنجام بدریت و لەو کۆنگرە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەدایک بوو کە تێدا وەک جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ڕاگەیاندن هەڵبژێردرام و لە کاری ڕێکخراوەیی بەردەوامم .
لە هاوینی ساڵی 2024 وە لەگەڵ هاوکارانم کارمان لەسەر دەرکردنی گۆڤاری ڕەوەند کرد بە #سۆران#ی و کرمانجی و ئینگلیزی ، کە ڕەوەند گۆڤارێکی گشتی وەرزیە ، لە دەرەوەی وڵات ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەری دەکات.[1]