ئەم پرۆژەیە لەسەرەتاوە بەناوی کارگەی جگەرەبوو، بەوەی کە توتنێکی باش لەناوچەی #سلێمانی# دەهێنرێتە بەرهەم، دوای ئەوەی توتنەکە لەدەرەوە دەرکەوت ئەگەر پوخت بکرێ و هەندێ دەستکاری بکرێ ئەگاتە توتنە باشەکانی جیهان، لەسەر ئەم ڕێوشوێنە بەڕێوەبەرایەتی ئینحصاری توتن بریاری دا لە ساڵی 1956 بە سەرمایەی پێنج ملوێن دینار دەستبکرێت بە هێنانەدی ئەم پرۆژە ئابووریە بەهێزە.
پاشان موڵکایەتی ئەم پرۆژەیە گواسترایەوە بۆ وەزارەتی پیشەسازی لە ڕۆژی 11-09-1961 دەستکرا بە بەرهەمهێنانی جگەرە، سەرەتا بە بری 2.5 ملیون جگەرەی بێفلتەر لە یەک وەجبەی کاردا دروستدەکرد، پاش بەرەو پێشچونی کارگەکە، بەرهەمی گەیشتە 4 ملیون جگەرە لەیەک وەجبەدا، ساڵی 1969 دەستکرا بە بەرهەمهێنانی جگەرەی غازی و جومهوری فیلتەردار، لە ساڵی 1976 ئامێرو مەکینەی نوێ دامەزراو بەرهەمی زۆری جگەرەی فلتەردار بەناوی پاکەتی صلاح الدین و بغداد و سومر هاتەکایەوە، کارگەی پوختەکردنی توتن لە ساڵی 1964 کەوتە ئیش و ساڵی 1969 کارگەی نوێی پوختەکردنی توتن کەوتە ئیش و ساڵی 1975 کارگەی جگەرەوکارگەی پوختەکردن کران بەیەک، ساڵی 1988 کارگەی ترشاندنی توتن کرایەوە پاشان هەر سێ پرۆژەکە کرا بەیەک لە ژێرناوی کارگەکانی پوختەکردنی توتن کاردەکەن.
بەڵام لەئیستادا ئەم کارگەیە هەڵوەشێنرا و بەرهەمی وەک جاران نیە وپاشان حکومەتی هەرێم کردی بەکەرتی تایبەت وئەم سەرچاوە داهاتەی لە ئیش خست وزۆربەی ئامێرەکانی فرۆشرا.