- سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا لەهەفتەی داهاتووەوە دەوامی فەرمانبەرانی زانکۆ دەستپێبکاتەوه و هەوڵیشبدرێت بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن.
- پۆلیسی تورکیا لە ئەلعەزیز هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان و هاوسەرۆکانی دەبەپەی ئەلعەزیز و نۆ ئەندامی دیکەی دەبەپەیان دەستبەسەرکرد.
- ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور لەنوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ناوی ئەو سەرکردانە ئاشکرا دەکات کە بە "دوژمنی ئازادی ڕۆژنامەوانی" دانراون، بەهۆی ڕێوشوێنەکانی دوای هەوڵی کودەتاکەی تورکیاشەوە، ئەردۆغان بەیەکێک لەدوژمنەکان دانراوە.