لە ڕێستۆرانتی ڕێوان بە دەستپێشخەری مانگی سوری کورد لە هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژئاوا، فێستیڤاڵێکی خواردنی کەلتوری کوردەواریی بۆ پەنابەرانی #ڕۆژئاوای کوردستان# بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکە نزیکەی 70 ژنی پەنابەری ڕۆژئاوا خواردنیان بە شێوازی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دروستکردبوو.
خواردنەکە بە شێوازی کەلتوری کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەکرابوو، کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە ڕێکخرابوو.
#ئازاد عومەر# بەڕێوەبەری مانگی سوری کورد لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەنابەرانەوە ئەم فێستیڤاڵەمان ڕێکخستووە بۆ پەنابەرانی ڕۆژئاوا، کە چالاکییەکی تایبەت بوو، ئەوەش بۆ ئەوەی ژنانی ڕۆژئاوا کەلتوری خورادنی خۆیان نیشان بدەن.
وتیشی: لە فێستیڤاڵەکەدا خواردنی کەلتوری هەرسێ کانتۆنی ڕۆژئاوا، حزیرە و #کۆبانێ# و #عەفرین# خرانەڕوو، هەریەک بە شێوازی خۆی، ڕەنگە خواردنی عەفرین و کۆبانێ یەک جۆر خواردن بێت، بەڵام هەریەک بە شێواز و تایبەتمەندی خۆی.
23-06-2017