$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئامنستی ئینتەرناشناڵ سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی #زەینەب جەلالیان#، داوا دەکات بە زووترین کات ئادبکرێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری #سەردەشت# لە ناوچەی سنووریی (#کێلێ#) حەوت کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد.[5]
$باشووری کوردستان$
- #ڕێکخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و میدیا#، دیداری میدیا و ڕیفراندۆم بە بەشداری نزیکەی 100 سیاسی و پەرلەمانتار و ئەکادیمیست و میدیاکار لەسەر ئاستی باشووری کوردستان لە شاری #سلێمانی# ڕێکدەخات.[2]
- هەر دوو وڵاتی ئۆکراینا و سریلانکا نوێنەرایەتیی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە، بەوەش ژمارەی نێردەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 38 نوێنەرایەتی.[2]
- #فەرید ئەسەسەرد#، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# بەدواڕۆژی ڕاگەیاند پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی لەئاستێکی زۆر خراپدایە، کێشەکەی ئەم دواییە پەیوەندی بەوەوە هە بوو تورکیا دوو کەسی ناردوە بۆ سلێمانی هەڵگری پاسپۆرتی دیبلۆماسی بوون، بەڵام خۆیان کەسانی دیبلۆماسی نەبوون بۆ کارێکی تایبەتی خۆیان هاتبونە سلێمانی. وتیشی ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئێمەیان لەوە ئاگادار نەکردۆتەوە کە ئەمنیەتیان بپارێزین دواتر دیار نەماون.[3]
- لەڕێگەی سەنتەری ڕایەڵ لە قەزای #ڕانیە#، #نینا موڕاد#، شاجوانی دووەمی جیهان بۆ ساڵی 2016 لە وڵاتی ئوستراڵیاوە بڕێکی زۆری هاوکاری و کەلوپەلی تەندروستی و پەروەردە و مرۆیی گەیاندە شارۆچکەی ڕانیە.[3]
- گوتەبێژی #یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان#، ڕای دەگەیەنێت، جووڵانەوەی (#نەخێر لە ئێستادا#) شکستیهێناوە و هیچ کاریگەریەکی بۆ سەر #ڕیفراندۆم#ی هەرێمی کوردستان نابێت. جەختیشیکردەوە، کە ئامانج له و کارەی بەرەی (نەخێر) تەنها بازرگانییە و جۆرێکیشە لە وەبەرهێنان.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورک ئەمڕۆ کاتژمێر 11:30، بە چەکی قورس و کەرەستەی سەربازییەوە سنووری گوندی بۆبانی بەزاند، کە دەکەوێتە دووری 15 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای #کۆبانێ#-وە. شەڕڤانانی #یەپەگە# و #یەپەژە#، وەڵامیان دانەوەو ئاڵۆزی هاتە ئاراوە.[1]