$کوردستان$
- لە شەوی ڕابردووەوە زیاتر لە 50 #بوومەلەرزە# لە کوردستانی داوە.[1]
$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی بێگری سەربە #وان#، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ڕەشبگیریدا دەیان سیاسەتمەداری کوردییان دەستگیرکرد. ناسنامەی 20 کەس لەوانەی دەستگیرکراون ڕاگەیەندراوە، بەڵام ژمارەی دەستگیرکراوان زیاترە لە 20 کەسە. محەمەد کاپلان، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- دەبەپە،ی بێگر، جەسیم ئاک و عەبدوڕەحمان کارابالک، بەڕێوەبەرانی دەبەپەی شارۆچکەکە و ژمارەیەکی زۆری لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی بێگر لە ناو دەستگیرکراواندان.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و سەرچاوەکان باسی زۆرتر لە 400 کوژراو و هەزاران بریندار و دەیان هەزار ئاوارە دەکەن. زۆرترین قوربانییەکان کەوتوونەتە پارێزگای #کرماشان#ەوە.[1]
- حکومەتی ئێران بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، ماتەمینیی گشتیی ڕاگەیاند.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی بوومەلەرزەوە ئەمڕۆ لە هەردوو پارێزگای #سلێمانی# و هەڵەبجە کرایە پشوو.[1]
- بۆجاری سێ یەم #بومەلەزە#یەک کە پێشبینی دەکرێت گوڕەکەی لە خوار 3 پلەی ڕێختەرەوە بووبێت سنوری پارێزگای #هەڵەبجە# بەتایبەت ناحیەی #خورماڵ#ی گرتەوە.[2]
- مانگی سوری تورکی و ڕێکخراوی ئەفاد هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان نارد کە بومەلەرزە تیایدا ڕوویداوە و بەسەر لێقەوماواندا دابەشکرا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش سوپاسی تورکیا دەکات بۆ دەنگەوەهاتن.[2]
- بوومەلەرزەەیەکی دیکە #بەنداوی دەربەندیخان# دەهەژێنێت و هۆشداریی دەدرێتە کارمەندەکانی.[1]
- سەرۆکی #دەستەی دەسپاکی هەرێم# ڕایدەگەیەنێت، لەسەر مەلەفی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هەر یەکە لە بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆ و بارزگانی هەولێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.[2][3]
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی مارادۆ-ی بناری #قەندیل#ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک لە #سیدەکان# شەهید بوو، ئێستاش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هاوکاری هەرێم دەکەن بۆ لێقەومانی بومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو.[4][2]
- لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی و کوردستان مەترسی هەردوو بەنداوی دەربەندیخان و مووسڵ دەخاتەڕوو و دەڵێت: بەرگەی بوومەلەرزەیەکی دیکە ناگرن.[5]
- وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان سورە لەسەر نۆژەنکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی #کەرکووک# و پلانیشمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی پارێزگاکە بۆ ملیۆنێک بەرمیلی ڕۆژانە.[2]
- #نەجمەدین کەریم# سەردانی #کۆسرەت ڕەسوڵ# دەکات لە #نەخۆشخانەی فاروق# لە سلێمانی.[1]