$باکووری کوردستان$
- پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا (ئاکەپە) دۆسیەیەکی دیکە لە دادگا دژی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# دەکاتەوه و دۆسیە نوێکەش پەیوەندی بە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هەیە و دەسەڵاتدارانی تورکیا وتوویانە کە دەمیرتاش پشتگیری لە دەسەڵاتداریەتی پەیەدە کردووە و دژی هێرشی سوپای تورکیاش بووە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان..[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی شەفیع حەمیدی، کوڕی هاشم، لە نزیک گوندی خانێکی شاری #ورمێ#، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداودا، لاقی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ کراوە.[6]
- بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی ناوچەی دزڵی سەر بە هەورامانی شاری #مەریوان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر سووتانوونی. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاگرەکان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کراونەتەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەچاودێری ڕاستەوخۆی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەنتەری ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کەلتووری لەشاری #ڕانیە#ی دەروازەی ڕاپەرین شەشەمین فیستیڤاڵی کەلتوورە جیاوازەکان لە سێ شەودا ئەنجام درا.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: کاتژمێر 1:29ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3، 3 پلە بەپێوەری ڕێختەرو بە قوڵایی 11 کیلۆمەتر و بە دووری 27 کیلۆمەتر، لە شارۆچکەی #خانەقین#ی داوه و لە هەندێک شوێنی دیکەش هەستی پێکراوە. لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئاماژەی بەوە کردووە: بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەبۆنەی گرژییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودیەوە، ئەمریکا هێز بۆ سعودیە و ئیمارات دەنێرێت.[2]
- کۆمیتەی یۆتۆبۆریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) سیمینارێکی لە ژێر دروشمی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕێگای تێکشکاندنی داگیرکەرییە بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد بەڕێوەبرد.[4]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لە تاران دایکی #بەهمەنی قوبادی#، دەرهێنەری ناوداری کورد لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستگیرکرا، بەهمەنی قوبادیش دەڵێت، دایکی چەند کاژێرێک لەمەوبەر ئازادکراوە.[5]