$باکووری کوردستان$
- لە زیندانی ئێلح پشێووی دروستبوو و زیندانییەکان بەشێکی زیندانەکەیان سووتاند، پاشان تورکەکان هەندێک لە زیندانییەکانیان گواستەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- باقی شەفیعی ڕۆناکبیر، شاعیر و نووسەری هەورامی خەڵکی شاری #پاوە# لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیی پیادە و ئوتومبیل بۆ ماوەی 48 کاژێر ڕاگەیەندرا و لە 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات، تەنانەت نانەواخانەکان و فرۆشیاری خواردەمەنیش دەگرێتەوە.[1]
- تووشبوویەکی تری کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، نەخۆشەکە پیاوێکی تەمەن 61 ساڵە بوو و نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380805/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 04-04-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380805/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیاوە گوندەکانی نزیک چیای #برادۆست# بۆردومان کرا.[4]
- گوتەبێژی #وەزارەتی تەندروستی# ڕایدەگەیێنێت 80% ئەوانەی لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە، دوای پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تووشبوون ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 کاژێر ڕاگەیێندراوە.[3]
- ئەگەر زۆرە گەڕەکی کارێزانی هەولێر کەرەنتین بکرێت. پشکنینی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی گەڕەکەکە وەرگیراوە و وەزیری تەندروستی دەڵێت، ئەگەر دەرکەوت ڕێژەیەکیان کۆرۆنایان گرتووە، دەبێت هەموو گەڕەکەکە کەرەنتین بکرێت. تەنیا لە پرسەیەکی گەڕەکی کارێزاندا تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا 14 کەسی تووش کردووە.[3]
- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی #سلێمانی# ڕایدەگەیێنێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لەماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ سەرپێچی خاوەنکارەکان زیاتر لە هەشت بەرامبەر زیادیان کردووە و زۆرترین سەرپێچیش کافتریا و خواردنگەکانەوە کردوویانە.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی #هەولێر# لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە، هیچ کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەکە تووشی کۆرۆنا بووبێت. داواش دەکات ڕێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.[5]
- کۆمپانیای ئاوا مێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان بڕی 39 هەزار پاکەت لە دەرمانیان پێشکەشی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرد کە بەشێک لە دەرمانەکان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێدرێت.[3]
- لە تۆڕە کۆمە ڵایە تییە کان گرتە یەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتە وە، کە ئە ندامی خێزانی کەسێک لە تیمی نوسینگە ی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ناو بازگە کانی شاری سلێمانی تێدە پە ڕێت لە کاتی بوونی قە دە غە ی هاتووچۆدا، لەبەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتەداشدا، قوباد تاڵەبانی داوادەکات بەتوندترین شێوە ئەو کەسە سزابدرێت.[6]
- لە شاخی شرامی سەربە شارەدێی #بیارە# بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنیەوە مینلابەرێک بەناوی سەروەت عەبدوڵڵا مەحمود گیانی لەدەستدا کە کارمەندی ڕێکخراوی MAG و دانیشتووی گەڕەکی سەرای #هەڵەبجە#یە. لەهەمان تەقینەوەدا کەسێکی تریش کە ناوی (ه. س. ع.) تەمەن 23 ساڵان و دانیشتووی هەڵەبجەیە، بریندار بووە و لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.[4][5]
- ژمارەیەکی زۆری باڵندەی کێوی لە باڵەکایەتی مردار بوونەتەوە و بەهۆیەوە دڵەڕاوکێ لەناو هاوڵاتیانی باڵەکایەتی دروستبووە، پزیشکانی ڤێتەنەریش دەڵێن، کە هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆس لەلەشی باڵندەکاندا نییە، ئەگەر هەیە بەهۆی هەورە بروسکەوە مرداربووبنەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #قامیشلۆ#، هێزەکانی ڕژێمی سوریا دەستڕێژی گوللەیان لە مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواکرد، بەپێی زانیارییەکان ئەندامێکی ئاسایشی ڕۆژئاوا شەهید بووە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.[6]
- ڕژێمی تورکی داگیرکەر شەوی ڕابردوو بە تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر گوندی ئوم کێف و ئەمجارە لە بۆردومانەکەیدا وێستگەی کارەبا و تۆڕی کارەبای ناوچەکەی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە کارەبای تلتەمر بڕا.[2]
- لە چوارچێوەی بەردەوامی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، لە ئێستادا هێرش دەکرێتە سەر هەر یەک لە گوندی کوپرلک و ئەڤدۆکۆی سەر بە ناوچەی #گرێ سپی#. لەم هێرشەدا 3 هاووڵاتی کوژران.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 58 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 878 کەس.[3]