$باکووری کوردستان$
- بەکر پۆڵات و جانان تاغتەکین هاوسەرۆکانی شارەوانی شاروچکەی ساریجانی ناوچەی دەپی #خارپێت# دەستگیرکران. بە پێی زانیاریەکان پۆلیسی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانی و هەردووکیان و محەمەد ساری بەڕێوەبەری #هەدەپە# دەستگیرکراون. باڵەخانەی شارەوانیش لە لایەن سەربازانەوە گەمارۆ دراوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- عەلیڕەزا کاکاوەند بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای #کرماشان#، بە ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی وتووە: لەم پارێزگایەدا نزیکەی 400 گوند کێشەی کەمیی ئاویان هەیە. کاکاوەند ئاماژەی بەوەداوە: کە ئەم 400 گوندە زیاتر لە 20 هەزار دانیشتوویان هەیە و لە ئێستادا 80 بۆ 85 گوندیان بە تانکەر ئاویان دابین دەکرێت و بۆریی ئاویان بۆ ڕانەکێشراوە.[4]
- #یەرەکە# ڕایگەیاند، ئێران هێزێکی زۆری بردووەتە گوندەکانی سنووری شاری #مەریوان# و لە خوێندگا و مزگەوتەکاندا جێگیرکراون و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکردووە.[5]
- ئێران هێزێکی زۆری هێناوەتەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران دەڵێت، ئامانجیان لێدانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە خاکی باشووری کوردستان. هەروەها هۆشداریی دەدات لەئەگەری هەر جموجۆڵیک هێرشیاندەکرێتەسەر.[1]
$باشووری کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383603/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ڕانیە، دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجامدرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ڕانیە، دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجامدرا=KTML_ImageCaption_End=
- لە پەیامێکدا #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێر، هەڵپەساردنی بەشداری لە پەرلەمان و حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت یەکێک دەبێ لە بژاردەکانی حزبەکەی.[4]
- زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری شارەدێی دەرکار ڕایگەیاند، تۆپخانە و فڕۆکەکانی تورکیا چیای خانتیریان لە سنووری #زاخۆ# کردووەتە ئامانج و 23 مووشەک و تۆپ ئاراستەی ناوچەکە کراون. بەڕێوەبەری شارەدێی دەرکار ئاماژەی بەوە دا، هێرش و تۆپباران و بۆردوومانەکانی تورکیا ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ دانیشتووانی 15 گوند دروستکردووە.[1]
- لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 299 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 11 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕۆژانە سەدان تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێن لەبەرئەوەی داوادەکەین بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی ژیان ڕابگەیێنرێتەوە. بەتایبەت هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەتووندوتۆڵی وەک ئێستا بمێنێتەوە.[1]
- لە سنووری پارێزگای #هەڵەبجە# لە گوندی #سەرگەت#، شەڕ لەنێوان پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان و چەند کەسێک ڕوویدا، پۆلیس دەڵێ ئەوانە کاڵایان لەئێرانەوە بەقاچاخ هێناوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان کوژرا و بنکەی پاسەوانی سنووری سەرگەتیش لەلایەن کەسوکاری کوژراوەکەوە سووتێنرا. فەرماندەی پاسەوانەکانیش بریندارکراوە.[1]
- جارێکی دیکە بەشێک لەکارمەندانی هاتوچۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی مووچەکانیان لەبەردەم باخی گشتی #سلێمانی# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لە گوندی کەژەک لە #سیدەکان# چەند بنەماڵەیەک بووەتە شەڕیان و کوژراو و برینداریان هەن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383603/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=4 کەس لەسەر زەویوزار لە گوندی کەژەک کوژران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=4 کەس لەسەر زەویوزار لە گوندی کەژەک کوژران=KTML_ImageCaption_End=
- لە شەڕی نێوان دوو خێزان لە #هەولێر#، ژنێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا، کە دوور و نزیک پەیوەندی بە کێشەی ئەو خێزانانەوە نەبووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لەنێو بازاڕی شاری سەرێ کانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار هەن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەئەنجامی بۆردومانێکی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندێک لە ڕۆژهەڵاتی #کۆبانێ# چوار چالاکوانی ژن گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بە سەرۆکایەتیی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و پرسی نەوت، بودجە، داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ تاوتوێدەکرێن.[1]
- وتەبێژی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 2445 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و 121 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێ، لە 24 کاژێری ڕابردوودا 27 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە؛ کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکەش گەیشتووەتە پێنج هەزار و یەک کەس.[1]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی کۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنینی پزیشکی بۆ 10 هەزار و 672 گومانلێکراو ئەنجامدراوە و تووشبوونی هەزار و 826 کەسی دیکە بە پەتاکە پشتڕاست کرایەوه. وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 84 کەسیش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.[3]