$باکووری کوردستان$
- بەڕێوبەرایەتی #هەدەپە# لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی توورکیا کۆبوونەوەیەک لەبارەی پرسی کورد ئەنجامبدرێت و له و کۆبونەوەیەدا داوا لە حکومەت، ئۆپۆزیسیۆن و لایەنەکانی کوردی بکرێت چارەسەرێک بۆ پرسی کورد بخەنەڕوو.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هە ڕیەک لە محەمەد کەریمی و یوسف ئەحمەدی کە سەرەتای مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوون، پاش چوار مانگ هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شارام فەڕی شاری #سنە# ڕاگیراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لی زەوت کراوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراون.[8]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی #سیدەکان#ی کرد و بەو هۆیەوە مەڕدارانی سنووری سێ شوێن ناوچەکەیان چۆڵکرد.[3]
- لە هەفتەیەکدا 132 تووشبووی #کۆرۆنا# لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.[1]
- لە سلێمانی و #خانەقین# و هەندێک ناوچەی تری #گەرمیان#، ڕێوەڕەسمی ماتەمینیی عاشوورا بەڕێوە چوو.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385290/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە خانەقین ڕێوەڕەسمی ماتەمینیی عاشوورا بەڕێوە چوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە خانەقین ڕێوەڕەسمی ماتەمینیی عاشوورا بەڕێوە چوو=KTML_ImageCaption_End=
- 30ی مانگی ئابی هەموو ساڵێک ڕۆژی نێودەوڵەتیی بێسەروشوێنکراوانە، کە بەپێی لیژنەی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنەکان، ژمارەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەنێوان 250 هەزار بۆ یەک ملیۆن بێسەروشوێنکراوە، جیاوازی زۆریی نێوان ئەو دوو ژمارە بەڵگەی نەبوونی ئامارێکی وردە لەسەر ژمارەی کەسانی بێسەروشوێنکراو بەدرێژایی زیاتر لە 40 ساڵ لە عێراق.[2]
- کامپەینی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئازادیی ئۆجالان لەلایەن دەستەیەک لە ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکانی باشووری کوردستانەوە لە ڕێگەی ئۆنلایەنەوە دەستیپێکرد.[4]
- بەیانی ئەمڕۆ، منداڵێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە#سلێمانی# گیانی لەدەستدا و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، گیان لەدەستدانەکە بە کۆرۆنا هەژمار ناکرێت چونکە پێشتر شێرپەنجەی هەبووە.[6]
- بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری #سۆران#، ڕای گەیایند بڕیارە ئەمڕۆ هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە ڕێگەی گرووپە گەشتیارییەکانەوە دەست پێبکاتەوە و ئاشکرای دەکات ڕۆژانە نزیکەی چوار هەزار گەشتیار سەردانی سنوورەکە دەکەن.[7]
- لە بارەگای ڕێکخراوی گەشپێدانی مەدەنیەت (CDO) مەراسیمێکی تایبەت بۆ چلەی ماتەمینی #عەبدولستار شارباژێڕی# نوسەر و شێوەکار بەڕێوەچوو.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە هاوکاری #نەتەوە یەکگرتووەکان# نووسینگەی پاراستنی منداڵان لە ململانێ چەکدارییەکان دەکاتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی، مەترسییەکان لە داڕمانی ئابووری تورکیا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبوونە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ داڕمانی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، لە ئەنجامیشدا دۆخی کۆمپانیاکانی سەختکرد و لێکەوتە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشی لەسەر وڵاتەکە قووڵترکرد.[5]
- #ئەردۆگان# ڕەخنەی تووند لە سەرکردەکانی فەرەنسا و یۆنان دەگرێت و بە چاوچنۆک و نەشیاو ناویان دەبات.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەوانەی هێڵی سوور بۆ تورکیا دادەنێن، ڕووبەڕووی هەڵوێستێکی توندی ئەنقەرە دەبنەوە.[5]