$باکووری کوردستان$
- لە چوارچێوەی کەمپینی خۆمان دەپارێزین کە لە لایەن بزوتنەوەی ژنانی ئازادەوە دەستی پێکردبوو، لە شاری جۆلەمێگ چالاکیەک بەڕێوەچوو. لە چالاکیەکەدا کە لە بەردەم ناوەندی #هەدەپە#ی شارەکە دەستی پێکرد، پانکارتی خۆمان دەپارێزین بەرز کرایەوە. #لەیلا گوڤەن# هاوسەرۆکی #کەجەدە# کە لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بزوتنەوەی ئازادی ژنان کە بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' لە شاری #جۆلەمێرگ# بەرێوە چوو، دەستگیر کرا و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386625/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ژنان لە شاری جۆلەمێرگ لە چوارچێوەی کەمپینی خۆمان دەپارێزین چالاکیەکیان ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ژنان لە شاری جۆلەمێرگ لە چوارچێوەی کەمپینی خۆمان دەپارێزین چالاکیەکیان ئەنجامدا=KTML_ImageCaption_End=
- داواکاری گشتیی #ئامەد# داوای هێنانەوە بۆ تورکیا و دەستگیرکردنی #عوسمان بایدەمیر#، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە-ی، خستە بەردەستی دادوەر و داوایکرد بەریتانیا ڕادەستی تورکیای بکاتەوە.[2]
- سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی #چاڵدیران# لە پارێزگای#وان# تەقەیان لە ئۆرهان هانای کرد، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی مەڕەکانی بوو و برینداریان کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- محەمەد شەریف سالم، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی #ورمێ#، ڕزگارکرا.[6]
- ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ”سەید تاهیر تیسۆ“ خەڵکی کۆنەلاجانی #پیرانشار# لە گوندی زیویەی ئەو شارە بە دەستی گرووپێکی نەناسراو کوژرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی دایک و باوک و کچە کوژراوەکەی بەغدا گەڕێندرایەوە #سلێمانی# و لەوێ نێژران.[3]
- هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری سایلۆی #هەولێر# ڕایگەیاند، شایستە دارییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 کە بڕی (هەشت ملیار و هەشتا و پێنج ملیۆن دینار)ە گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان. وتیشی: لەهەفتەی داهاتوودا دەستبەدابەشکردنی ئه و بڕە پارەیە بەسەر جوتیاراندا دەکرێت.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386625/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەخاکسپاردنی تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەخاکسپاردنی تەرمی خێزانە کوردەکەی بەغدا=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گیانلەدەستدانی 29 تووشبووی دیکەی بە #کۆرۆنا# ڕاگەیاند و دەشڵێت، لە 24 کاژێری ڕابردوودا 680 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.[3]
- سەرۆکی بۆردی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکان ڕێژەی تووشبووون بە کۆرۆنا لە سلێمانی ڕوو لە هەڵکشانە، لە وەرزی پایز و زستانیش چەند پەتا و ڤایرۆسێکی دیکە بڵاودەبنەوە.[2]
- #داعش# لە نزیک گوندی بەشیر هێرشیان کردە بازگەیەکی #حەشدی شەعبی# و بەهۆی هێرشەکەشەوە سێ چەکداری حەشد کوژراون.[4]
- لە باخچەی گشتی شاری #قەڵادزێ# پەردە لەسەر پەیکەری نەنە سەلمە لادرا، کە ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی پرۆژەی بەکەلەپورکردنی شاری قەڵادزێ دایە و لە لایەن ڕێکخراوی دینکەوە سەرپەرشتی دەکرێت. پەیکەری نەنە سەلمە لەلایەن هەردوو هونەرمەند زانیار قادر و هادی هونەر ەوە دروستکراوە لەسەر ئەرکی کۆمپانیای لوکس ئەجێنس. جێی ئاماژەیە نەنە سەلمە یەکێک بووە لە مامانەکان لە شاری قەڵادزێ کە لە ساڵانی 1930 و دواتر لە کاتێکدا پزیشکی ژنان کەم بوە ئەرکی لەدایکبوونی منداڵی گرتۆتە ئەستۆی خۆی.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی شەداد و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید موحسین سەعدون #شەڕڤان#ی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.[1]
- سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، بارەگاکانی #هەسەدە# و حکومەتی سووریا و ماڵی خەڵکی سڤیلیان لە دەورووبەری #گرێ سپی# و حەلەب تۆپباران کرد.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
-#بەرهەم ساڵح# لە بەغدا لەکاتی پێشوازیکردن لە ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی #کەرکووک# کە لە کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە پێکهاتبوون، ڕایگەیاند، نابێت کەرکووک قەییوم بەڕێوەیببات و سیاسەتی دیفاکتۆ بەسەر دانیشتووانەکەیدا بسەپێندرێت.[2]