شێخ بابە عەلی #قەرەداغ#ی یەکێک بووە لەو زانایانەی لەپێش سەدە و سەردەمەکەی خۆیەوە بۆ بابەتەکانی شەریعەتی ئیسلامی و ئیلاهیات و ئوسول و مەنتیق و فەلسەفە دەیڕوانی و خاوەنی دیگا و دونیا بینی تایبەت بەخۆی بوو، بە مەنتیقێکی جیاواز خوێندنەوەی بۆ ئاین بە گشتی و ئاینی ئیسلام بە تایبەتی هەبووە، شێخ بابەعەلی خاوەنی چەندین بەرهەمی دەنگی و نوسراوی بەرجەستەیە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا سەرقاڵی تۆمارکردنی تەفسیرێکی گەورەی کوردی بوو، کە هەندێکی نوسراوەتەوە و لەئایندەدا دەخرێتە بەر دیدی خوێنەرانی کورد،
کۆمەڵێ کتێبی تایبەتیشی بەزمانی عەرەبی و کوردی هەیە کە پێکدێن لەمانە:
1_ (مسائل القدر في القرآن الکريم) لەم کتێبەدا بەبێ گوێدانە گروپە ئیسلامییەکان و لۆمەی لۆمەکران، تێگەشتنی خۆی دەربارەی قەدەر و سەرنویشتی ئینسان دەخاتە ڕوو.
2_ (مباحث قرآنية) کۆمەڵێ دیدگای تایبەتی خۆیەتی دەربارەی زانستەکانی قورئان علوم القرآن.
3_ (یوم الموت یوم البعث) لەم کتێبەدا باسی ڕۆح و مردن و ژیانی پاش مردن دەکات، دور لە بۆچونە باوەکەی ناو موسوڵمانان.
4_ (الرجوع ٳلی صراط المستقيم) ئەم کتێبە لە گرنگترین بەرهەمەکانی مامۆستا هەژمار دەکرێت، کە بەداخەوە لە لوبنان چاپ بووە و نوسخەیەکی زۆر کەمی لێ نێردراوەتەوە بۆ کوردستان، مامۆستا لەم کتێبەدا باسی اتصال بالٲرواح پەیوەندی کردن بەڕۆحەوە دەکات و تەوەری کتێبەکە لەسەر ئەو بابەتە دەسوڕێتەوە و لەوێوە باسی تنویم المغناطسي خەواندن و ئەزمونی خۆی لەگەڵ شەیاتین لەو بارەوە دەکات.
5_ (#هەڵبژاردەیەک لە عەقیدە مەرضیەی مەولەوی#) مامۆستا ئەم کتێبەی پێش شەرحەکەی جەنابی مامۆستا عەبدولکەریمی مورەڕیس نوسیوە بۆ عەقیدەی مەڕزییەی مەولەوی تاوگۆزی، وەکو دەشگوترێ الفضل للسابق، والعلم لللاحق.
6_ (تفسير قرآنية لسورة الفاتحة) ئەم کتێبەش تەفسیرێکی قورئان بە قورئانە بۆ سورەتی فاتیحە.
لە ڕێکەوتی #03-12-2021# کۆچی دوایی کردووە[1]