ناونیشانی پەڕتووک: هەزار ئەشکەوت؛ بەرگی 01، 02، 03
ناوی نووسەر: عومەر مەولوودی
شوێنی چاپ: ڕۆژهەڵاتی کوردستان/سنە
چاپخانە: مادیار
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
هەزار ئەشکەوت ڕۆمانێکی عومەر مەولوودی یە. ئەم چاپە نوێیەی لە بڵاوکراوەکانی وەشانخانەی مادیارە. ڕۆمانی هەزار ئەشکەوت یەکێک لەو ڕۆمانه بەهێزانەی ئەدەبیاتی کوردییه که تا ڕادەیەک دەکەوێته خانەی ئەدەبی ڕیالیستی و لە ژێر کاریگەری حەمەدۆکی یاشار کەماڵ دایه. به پێی بیر و ڕای ڕەخنەگران، ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانه نیزیکایەتیان لەو ڕووداوانەی بەسەر حەمەدۆک دا هاتوون، هەیه؛ بەڵام بێ ئەوەی دووپاته کرابنەوه.
حەمه، قارەمانی سەرەکی ئەم ڕۆمانه، زۆر له حەمەدۆکی یاشار کەماڵ دەچێ و کەوێ له خەجیجه.
قارەمانەکانی ئەم کتێبه، قارەمانی خۆماڵین و بەشێک له ژیان و مێژووی کۆمەڵگای کوردەواریمان سەر لە نوێ بو دەنوێننەوه؛ بۆیه دەکرێ هەوڵەکانی نوسەر لەمەڕ نواندنەوی سەرلەنوێی قارەمانەکان و ڕووداوەکان وەک هەوڵێکی ئازادیخوازانەی نەتەوەیی و خەبات دژی زۆرداری چینایەتی باس بکرێن.
ئەم بەرهەمە لە بڵاوکراوەکانی وەشانخانەی مادیارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. [1]