ناو: محەمەد
نازناو: حەمەی مەلا حسێن
ناوی باوک: حسێن حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1937#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
محەمەد حسێن حەسەن ناسراو بە (حەمەی ملا حسین) لە 01-07-1937 لە گەڕەکی سەر شەقام لە سلێمانی لە دایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو کردووە، ساڵی 1958-1959 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواو کردووە، یەکەم وێستگەی دامەزراندنی لە26-09-1959 لە شارۆچکەی خورماڵ وەک مامۆستا دامەزراوە.
ساڵی 1960 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو خاوەنی پێنج منداڵە: دوو کوڕ (دیاری و شاڵاو) و سێ کچ (ڤیان و ژیلوان و سۆلاف).
خولیای وەرزشی هەبووە لەسەردەمی لاویدا یاریزانێکی لێهاتوی تۆپی پێ بوەو بەشداری تیپە میللیەکانی ئەو سەردەمەی کردووە، لە ساڵی 1962 گواستراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و بووە بە مامۆستای وەرزش لە قوتابخانەی (ئیبن خەلەکان).پاشان پسپۆڕی کۆمەڵایەتی هەڵبژاردووەو لە ساڵەکانی 1970-1974 بەڕێوەبەری چەند قوتابخانەیەک بووە لەوانە قوتابخانەی (بۆتان) لە سەرچنار.
لە ساڵی 1974 لەگەڵ زۆربەی خەڵکی کوردستان ڕووی کردۆتە وڵاتی ئێران بە ماڵ و منداڵەوە ماوەی ساڵێک لە شاری (مەریوان)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بوون و وەک مامۆستای شۆڕش بەردەوام بوە.
پاش نسکۆ هەر لە سلێمانی وەک مامۆستا بەردەوام بوە تا ساڵی 1995 کراوە بە سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی، لە ڕێکەوتی 06-11-2003 کراوە بە (یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بۆ کاروباری پیشەیی) هەتا وەکو 31-12-2005 خانەنشین کراوە. خاوەنی چەندان ڕێز و سوپاس و خەڵاتی ڕێزلێنانە لە بواری وەرزشی و ڕێکخراوەیدا.
$کاری ڕێکخراوەیی:$
لەساڵەکانی 1953-1954 لەو کاتەدا قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە تێکەڵاوی سیاسەت بووە چووەتە ڕیزەکانی قوتابیان و ڕێکخستنەوە بە شێوەی لایەنگر لەگەڵ گۆڕانکاری لە بارودۆخی کوردستاندا زیاتر قاڵ بوە لە ڕێکخستنەکاندا هەتا ئەبێ بە مامۆستاو لە ساڵی 1962-1963 کە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی سەرەرای کاری ڕێکخستن خەریکی درووست کردنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بوە بە هاوەڵی چەند مامۆستایەکی خۆنەویست لە ناویاندا (ست ئەنجوم و بەهیە مەعروف).
لە ڕۆژی 09-06-1963 کە ناسراوە بە ڕۆژی (منع التجول) ی سلێمانی لەگەڵ هەزاران خەڵکی شار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گیراوەو نزیکەی دوو مانگ لە حامیەی سلێمانی (پارکی ئازادی) ئێستا زیندانی کراوە لە سەرەتای ساڵی 1965 جارێکی تر لەسەر کاری سیاسی دەستگیر کراوەتەوە، پاش ئازارو ئەشکەنجی زۆر لە 15-04-1965 ئازاد کراوە.
دوای ئازاد کردنی هەر بەردەوام بووە لە خەباتی نهێنی و پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی ئەیلولەوە، دواتریش لەگەڵ دامەزراندنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) پەیوەندیان پێوە دەکات و بە نهێنی لەناو شار کاری سیاسی ئەکات و بۆتە لێپرسراوی مامۆستایانی سلێمانی.
کاتێک ڕێکخراوی سلێمانی ئاشکرا بون لە ڕۆژی 10-02-1990 لەلایەن حکومەتی بەعسەوە دەسگیرکرا و حوکمی هەتا هەتایی بەسەردرا لە زیندانی (ئەبو غرێب)، لە دوای ڕاپەڕین بە ڕێکەوتنێکی ئاڵوگۆڕی زیندانیەکان لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی پلە باڵای ڕژێمی بەعس 22-12-1991 ئازادکراوە و لە سکرتاریەتی مامۆستایان درێژەی بە کاری ڕێکخراوەی داوە. [1]