شیعرێکی «سیاپووش» کە لە دیوانچەکەیدا نییە:
لە پەڕتووکی «Kurdische Sammlungen» کە چیرۆک و گۆرانیی دەڤەری «توورعابدین» و «بۆتان»ی باکووری کوردستانە و لەلایەن «ئویگێن پریم» و «ئالبێرت سۆسن» کۆکراونەتەوە و نووسراونەتەوە و لە ساڵی 1886ز لە ئەوروپا چاپ و بڵاوکراوەتەوە، شیعرێک هەیە لەژێر ناونیشانی «سیاپووش» کە بەپێی شێوازەکەی، تەواو شیعری «سیاپووش»ی شاعیرە. ئەم پەڕتووکە سەیدا «سەعید دێڕەشی» ڕێنووسەکەی گۆڕیوە بۆ ڕێنووسی تازەی کوردی و هەروەها دیوانچەکەش لەلایەن «ئیستیتیوتا کوردی» لە ئیستانبوڵ چاپ و بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەم دەقەی تێدا نییە. سەیدا «ئیسماعیل بادی» وتارێکی تێروتەسەلی لەبارەی شاعیرەوە نووسیوە و لە گۆڤاری «دیرۆک» بڵاوی کردووەتەوە.
«سیاپووش» شاعیرێکی کوردی کورمانجە و ساڵی 1820 لە ژیاندا بووە، بۆیە وا دەخەملێنرێت کە لە سەدەی 18 و 19ی زایینیدا ژیاوە. خاوەنی داستانەشیعری «سەیفولملوک»ە کە دەزگای «نوبەهار» چاپ و بڵاوی کردووەتەوە. ئەم شاعیرە ناوی چەند شاعیرێکی کوردی پێش هێناوە، لەوانەڵ «بابا تاهیر»، «عەلی حەریری»، «مەلای جزیری»، «موکسی» (بە هەڵە کراوە بە -مەککی-) و «خانی». یەکەم شاعیری کوردە ناوی بابا تاهیری هێنابێت. جگە لەم شاعیرە، چەند شاعیرێک لە بنەماڵەی سیاهپۆش کە گوندەکەشیان هەر بە هەمان ناوە و دەکەوێتە سەر ڕێگەی «ئەلیشتەر» و «خوڕەماوە»، هەمان نازناویان هەیە. وەکوو «مەلا حەقعەلی سیاهپووش» و «مەلا عەوەزعەلی سیاهپووش»ی برای. «ڕەنجووری» لە چامەی شوعەرای کوردستان کە یادی (55) شاعیری کورد دەکاتەوە، ئاماژە بە «سیاپۆش» دەکات، کە من پێم وایە مەبەستی شاعیرەکەی لوڕستانە:
ئەحمەد دۆڵەیی، عەبباس سانی
باکی، «سیاهپۆش»، دەدە سێوانی
هەروەها شاعیرێکی عەرەبی خەڵکی بەغدا نازناوی «سیاهپوش»ی هەبووە و ئەمەش لەو حاڵەتە دەگمەنانەیە کە شاعیرێکی عەرەب، نازناوێکی «کوردی یان فارسی»ی هەبێت. ئەم شاعیرە عەرەبە شیعرێکی لە پەسنی «مەولانا خالید» نووسیوە.
ئەمەش دەقی شیعرەکەی سیاپووش کە لە دیوانچەکەیدا نییە:
سۆتن ئیرۆ جان لبەر وێ
ئاگرێ عەشقا قەدیم
محنەت و دەردێ فراقێ
بوومە عەزابون-ئەلیم
ئەز دخۆم سوندێ ب جانان
هەم ب قورئانا عەزیم
گەر نەبی زاهیر ژ بۆ مە
جان ژ موسایێ کەلیم
من نەڤێتن خولد و کەوسەر
باغێ جەنناتون-نەعیم
تاری کر شەمسا منەووەر
سایەئێ زولفا عەبیر
شەمعێ دەر بوودی زولامێ
مایە پەروانە ئەسیر
من گوازانی هاتییایە
(یوما عبوسا قمطریر)
گەر نەبی بۆ مە ل زولفان
نەفەسەک بایێ نەسیم
من نەڤێتن خولد و کەوسەر
باغێ جەنناتون-نەعیم
هون مەکن لۆما جنوونان
عەشقا عوریان بەدەن
گۆتە وان سڕەک ب مەخفی
دلبەرا شەککر دەهەن
لەو لە دونیائێ دکەن
ئەو تەرکێ ئەموال و وەتەن
بە وسالا دلبەرێ
ئەو خورت دبن بێتر سوبیم
من نەڤێتن خولد و کەوسەر
باغێ جەنناتون-نەعیم
ئەی (سیاپۆش) ۆ (محەمەد)
فانییۆ ڕەندێ جیهان
شوکری-لیللاهی تەعالا
بوویێ گولزارا ئیران
قەت سومبوڵ و دەرد و ڕحان
گەر نەبی بۆ مە زولفان
نەفەسەک بائێ نەسیم
من نەڤێتن خولد و کەوسەر
باغێ جەنناتون-نەعیم
عەرش و کورسی پوڕ ک نوورن
تێگدە لیللاهی سەمەد
هەروەکی شەمعا د فانووس
(انت ڕوحی فی الجسد)
تو ببیتە سڕێ وەهدەت
(قل هو اللە احد)
گەر نەبینم شاﮪ بیسمیللا
ئەڕڕەحمانی-ڕەحیم
من نەڤێتن خولد و کەوسەر
باغێ جەنناتون-نەعیم [1]