خواردنی هەرشتە یەکێک لە خواردنە کۆنەکانی کوردەوارییە.
ئەم خواردنە سەرەتا دەبێت هەویر کەمێک بشێلرێت و دواتر دەکرێت بە نان و نانەکەش زۆر نابرژێنرێت، دواتر 15 نان لەسەر یەک دادەنرێت و وردی دەکرێت بۆ ماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژ چاوەڕێی دەکرێت، تاکوو وشک ببێت.
دواتر وەکوو گوڵەبەڕۆژە دەبرژێنرێت و دەبێتە خواردنێکی بەتام، زیاتر ئەم خواردنە لە #پێنجوێن# و ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووست دەکرێت و دەخورێت. [1]