ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان: داوا دەکەین چاوەڕێی دەوڵەت نەکەن و هاوکاری لێقەوماوان بکەن
سێشەممە 02.07.2023
هاوخەمی بۆ باکووری کوردستان و ڕۆژاڤای کوردستان.
وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان پرسە و هاوخەمی خۆمان بۆ گەلەکەمان ڕادەگەیەنین لە باکووری کوردستان و ڕۆژاڤای کوردستان بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە کە ڕوویداو ژمارەیەکی زۆر بوونە قوربانی و برینداربوون، گیانی قوربانیان شاد و ئارام بێت و هیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین و بەهیواین زوو ساڕێژبن.
بەهەموو سۆز و هاوخەمیەوە خەمباربووین بۆ ئەو بارودۆخە، لەگەڵ ئازارەکانی گەلەمانین، هاوسۆزیانین.
بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی سیستەمی بیناسازی گەلەکەمان ڕووبەڕووی ئەو دۆخە دژوارە بوونەتەوە، چۆن دەکرێت بزانن شارەکان لەسەر ڕێڕەوی بوومەلەرزەن و ڕۆچوونی زەوین، بەڵام کەمتەرخەم بن و خەڵک نەپارێزن، یان سیستەمی نیشتەجێ بوون و بیناسازی لەسەر بکرێتەوە و سیستەمێک نەبێت بۆ ئەو دۆخە.
ئێستە گەلەکەمان پێویستیان بە هاوکارییە لە هەموو بوارەکان و پێداویستییەکان داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە هانای خوشک و براکانیانەوە بچن و چی زووە دەستی هاوکاری درێژبکەن و چاوەڕێی دەوڵەت نەکەن چونکە زۆرجار هاوکاری ناکرێن یان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن و ئەبوو ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەو دۆخە و خەڵک ئاگاداربکرێتەوە و لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە و لە ئامادەباشیدا بن تاکەمترین زیان بەر خەڵک بکەوێت و قوربانی کەم بێت.
ئێش و ئازاری گەلەکەمان لە هەر کوێ بێت ئێش و ئازاری ئێمەیە و پێویستە خاوەنداریان لێ بکەین و تواناکانمان بخەینەگەڕ بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک.
دوبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی قوربانیانی بومەلەرزەکە دووپات دەکەینەوە و هیوای زوو ساڕێژبوون بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان
[1]