جۆری وشە: ناو
=KTML_Bold=واتا:=KTML_End=
جۆرە دەرزییەکی تایبەتییە (جیاوازە لە دەرزی سرنجی ئاسایی) لە بواری تەندرووستییدا بەکار دەهێرێت، بۆ دەرهێنانی خوێن یان تێکردنی چارەسەر و شلەمەنی پێویست بۆ لەشی نەخۆش، لە ڕێگەی دەمارەوە.
=KTML_Bold=نموونە لە ڕستەدا:=KTML_End=
کانیۆلاکان ڕەنگ و جۆر و قەبارەی جیاوازیان هەیە.
ئازاد زۆر نەخۆش بوو کانیۆلایان بۆ دانا.
کانیۆلاکە
ئاوت ئاوت بووە.
ئینگلیزی: (cannula) /ˈkænjʊlə/
[1]
=KTML_Bold=نموونە لە هۆنراوەیەکدا:=KTML_End=
کێ دەتوانێت سرنجی کانۆلاکەم
پڕ بکات لە پێکەنین؟
(ئیمان یادەوەر). [2]
=KTML_Bold=ڕەنگەکانی کانیۆلا و بەکارهێنانی بە کوورتی:=KTML_End=
ڕەنگی مۆر: بچوکترین کانیۆلایە گێچەکەی 26 و درێژی کاسیتەرەکەی 19mm ئەم جۆری کانیۆلایە بەسوودە بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو.
ڕەنگی زەرد: گێچەکەی 24 و درێژی کاسیتەرەکەی 19mm بەکاردێت بۆ منداڵ و منداڵی تازە لەدایکبوو و کەسانی بەساڵاچوو و کەسێک دەماری ورد بێت.
ڕەنگی شین: گێچەکەی 22 درێژی کاسیتەرەکەی 25mm بەکاردێت بۆ منداڵ و کەسانی پێگەشتوو.
کانیۆلای ڕەنگ پەمەیی: گێچەکەی 20 و درێژی کاسیتەرەکەی 32mm بەکاردێت بۆ گواستنەوەی خوێن.
کانیۆلای ڕەنگ سەوز: گێچەکەی 18 درێژی کاسیتەرەکەی 32mm-45mm بەکاردێت بۆ گواستنەوەی خێرای خوێن.
کانیۆلای ڕەنگ سپی: گێچەکەی 17 درێژی کاسیتەرەکەی 45mm.
کانیۆلای ڕەنگ ڕەساسی: گێچەکەی16 و درێژی کاسیتەرەکەی 45mm.
کانیۆلای ڕەنگ پرتەقاڵی: گەورەترین کانۆلایە گێچەکەی 14 و درێژی کاسیتەرەکەی 45mm.
ت. ب./ تا گێچی کانیۆلا بچوک بێتەوە کانیۆلاکە گەورەتر دەبێت. [3]
[4]