لە شاری #هەڵەبجە# و بە بەشداری (20) یاریزان ناوەندی وەرزش و لاوانی هەڵەبجە کۆتایی بە پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی سەر زەوی شارەکەی هێنا کە تێیدا و دوایی ڕکابەرییەکی بەهێزی یاریزانانی بەشداری دواجار و وەک نەریتی هەمیشەیی خۆی #ڕۆژین ئەکرەم#ی یاریزانی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی یەکەم و جامی ئەو پاڵەوانێتییە بەدەست بهێنێت و هەروەک ئالان سەلام پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
ئەمە و سەبارەت بەو ئەنجامەی ڕۆژینی پاڵەوان بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، بۆ پێنجەم وەرزی لەسەر یەکە توانیومە ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنم و جامی یەکەمی بۆ یانەی خۆشەویستم، #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بگێڕمەوە، ڕۆژین ئاماژەی بەوەشدا کە گەر پاڵەوانێتی بەردەوام هەبێت و بەشداری بکەن دەتوانن کێبڕکێی یاریزانانی دەرەکی و بەهێزتر بکەن لەو پاڵەوانێتیانەدا و ئەنجامی کاریگەر بەدەست بهێنن. [1]