لە ساڵانی 1954 تا 1959 لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای #سلێمانی#ی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە 60 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە شاری #کەرکووک#ەوە دوورە.
بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی 1954 لە لایەن مەلیکی عیراق مەلیک فەیسەڵەوە دانرا، لە بناغەی ئەم بەنداوەدا مەلیک فەیسەڵ فلسێکی عێراقی دانا وەک هێمایەک بۆ ئەو سەردەمە کە بچووکترین دراوی ئەوسەردەمە بوو، ئەم بەنداوە لە ساڵی 1954 دەستی پێ کرد و لە ساڵی 1959 تەواو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەرەنسییەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی. ئەم بەنداوە بڕی 14 ملیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێ چوو لە کاتێکا کە ڕۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە 25 فلس بوو.
1- بەرزی دیواری بەنداوەکە (116.5) م
2- درێژی بەنداوەکە (260) م
3- (516) م لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە
4- زیاتر لە (6.8) ملیارد مەتر چوارگۆشە ئاو گلدەداتەوە
5- دروستکردنی ویستگەیەکی کارەبای لەلایەن کۆمپانیای Hidro Power Station ڕوسیەوە لە ساڵی 1970
بەنداوی دووکان سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە
1- گلدانەوەی ئاوی باران و ڕێگرتن لە لافاو
2- دروستکردنی ویستگەیەکی کارەبایی بە بری (400) میگاوات کە بە پێنج (5) تۆرباینی گەورە کاردەکات
3- دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ زەویە کشتوکالێکان کە مەزندە دەکرێت بە (1500000) ملیۆنک و پێنجسەد هەزار هێکتار زەوی کشتوکالی.[1]