فریاد حەسەن ئەحمەد
نووسەر و ڕۆژنامەنووس فریاد هیرانی
خاوەنی ئەزموونی ڕۆژنامەی ئەهلی (ئەمڕۆ) .
ساڵی 1968 لەدایکبووە.
لە ساڵی 1986وە هەتا 1993 پێشمەرگە بووە.
لە ساڵی 1994 دامەزرێنەر و سەرنووسەری یەکەم ڕۆژنامەی ئازاد و ئەهلی بووە تاکوو 2005 بەردەوام بووە.
ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان K.N.K یە.
سەرۆکی ڕێکخراوی چاوی ئەمڕۆ بۆ چاودێریی کاری ڕۆژنامەوانییە.
ڕێکەوتی 30-12-2023 بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد..
نووسەرێکی بوێر و قەڵەمێکی کوردانەی ئازا، فریاد هیرانی خاوەنی بیرێکی نەتەوەیی قوڵ و بێخەوش بوو، پێشتر لە لقی #سلێمانی# ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئەندام بوو، یەک لەو ڕۆژنامەنووسانە بوو کە خۆی نەفرۆشت..
[1]