ناوی تەواوی (عبدالطیف أحمد مستەفا) یە، لە ساڵی 1969 لە دایک بووە، لە پاش تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسڕیە لە شاری بەغداوەرگیراوە، وە سوپاس بۆ خوا هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتووی بڕیوە.
پاشان لە دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی 1992 بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەهێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی، وە هەر لەو ماوەیەدا لای کۆمەڵێک زاناوشێخی ناودار و بەڕێز زانستی شەرعی خوێندووە.
لەو زانا بەڕێزانەی کە لایان ماوەتەوە و دەرسی شەرعی لا خوێندوون:
1. زانا و شارەزا بەزانستەکانی قورئان و جۆرەکانی خوێندنی قورئان شێخ حسین عشیش لە سۆدان.
2. زانا و فەقیهو شارەزا شێخ جمیل صبری لە شاری تەعز لە وڵاتی یەمەن.
3. زانا و فەرمودە ناس شێخ سامی العربی لە شاری صنعا و لە وڵاتی یەمەن.
4. زانا و فەرمودەناسی وڵاتی یەمەن شێخ مقبل بن هادی الوادعی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت کە خاوەن مەرکەزێکی گەورەی زانستی شەرعیە بە ناوی (دار الحدیث) ، وە مامۆستای بەڕێزمان نزیکەی دوو ساڵ لای ئەم زانا بەڕێزە ماوەتەوە دەرسی شەرعی لا خوێندووە.
5. زانا و فەقیهو شارەزا شێخ عەبدولڕەحمان العدنی لە وڵاتی یەمەن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/64093/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/64093/0009.JPG=KTML_Photo_End=
6. زانا و شارەزا لە بواری عەقیدەو بیروباوەڕ شێخ یحیی الحجوری لە وڵاتی یەمەن.
وە هەروەها لە دەرسی زۆرێک لە زانایانی تریش بەشداری کردووە، لەوانە:
1. زانا و پێشەوای ئەهلی سوننە شێخ عبدالعزیز بن عەبدوڵڵا بن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت.
2. زانا و پێشەوای پایەبەرز شێخ محەمەد بن ساڵح العثیمین ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت.
3. زانا و پێشەوای پایەبەرز شێخ ساڵح بن فوزان الفوزان خوای گەورە بیپارێزێت.
4. زانا و پێشەوای پایەبەرز شێخ عبدالمحسن بن عباد البدر خوای گەورە بیپارێزێت.
5. زانای پایەبەرز شێخ ساڵح اللحیدان خوای گەورە بیپارێزێت.
6. زانا و فەرمودە ناس و پێشەوا شێخ ڕبیع بن هادی المدخلی خوای گەورە بیپارێزێت، وە زۆرێکی تریش لە زانایان.
وە هەروەها چەند زانایەکی بەڕێزیش (ئیجازەی عیلمی) یان پێداوە و چەندانی تریش تەزکییەیان کردووە، لەوانە:
یەکەم: ئیجازەی عیلمی:
1. زانای فەرمودە ناس شێخ مقبل بن هادی الوادعی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت لە وڵاتی یەمەن.
2. زانا و فەرمودە ناسی کورد زوبان شێخ حمدی بن عبدالمجید السلفی خوای گەورە بیپارێزێت لە کوردستانی عێراق.
3. زانا و فەرمودەناس شێخ ڕبیع بن هادی المدخلی خوا بیپارێزێت لە شاری مەککەی پیرۆز.
4. زانای بەڕێز شێخ عبید بن سلیمان الجابری مامۆستای زانکۆی ئیسلامی شاری مەدینەی پیرۆز.
دووەم: تەزکییەکان:
1. لەلایەن موفتی گشتی شێخ عبدالعزیز بن عەبدوڵڵا بن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت تەزکییە کراوە بۆ قەبول بوونی لە زانکۆی (محەمەد بن سعود) بۆ تەواوکردنی خوێندنی بالا لەم زانکۆیە، ئەمەش بە کیتابی ژمارە (113708) لە ڕێکەوتی (20/10/1419) ی کۆچی.
2. زانا و فەرمودە ناس شێخ مقبل بن هادی الوادعی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت لە ڕێکەوتی (18/ربیعی یەکەمی 1419) تەزکییەی کردووە کەتیایدا دەربارەی مامۆستا دەڵێت: (یەکێکە لە قوتابییانی عیلم لای ئێمە لە دەماج، وە ئەو خاوەنی خو ڕهوشتێکی چاک و ئاکارێکی بەرزە.
3. زانا و فەرمودەناس شێخ ڕبیع بن هادی المدخلی خوا بیپارێزێت لەئامۆژگاریەکیدا کە ئاڕاستەی قوتابییانی عیلمی دەکات لە ئێراقدا بەشێوەیەکی گشتی تەزکییەی مامۆستای بەڕێز دەکات و دەڵێت: (سوپاسی خوای گەورە بکەن لەسەر ئەوەی کەوا بۆی ئاسان کردوون کەقوتابخانەیەکی سەلەفیتان هەبێت لە ڕووی عەقیدەو مەنهەجەوە، کە ئالیەتی سوننەتی هەڵگرتووە بە مەنهەجە ڕاست و درووستەکەی، پاشان بەهۆی کەسانی دڵسۆزی خۆتان لە خاوەن زانست و زانایان، وە لە سەرووی هەموویانەوە شێخ و زانای بەڕێز باوکی عبدالحق الکردی کە من لەزوەوە ناسیومە کە بەڕاستی حەقی خۆش دەوێت و بیر تیژو زیرەکەو شوێن مەنهەج و ڕێبازی پێشینە چاکەکان -السلف الساڵح- کەوتووە، وەوام ناسیوە کە خاوەن فیقهو شارەزا و چاکەو قیامەتی هەڵبژاردووە بەسەر دنیا و خۆشییەکانیدا، بۆیە قەدر و ڕێزی ئەم پیاوە بزانن، وەئەوو قوتابخانە سەلەفیە پاکەکەتانەوە بە خرێکانتان بگرن) .
وە شێخی بەڕێز لە ئامۆژگارییەکانی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: (بەڕاستی پێم ڕاگەیەنراوە کە لەوێ خەڵکانێک هەن تانەو تەشەرلە قوتابخانەکەو شێخی بەڕێز باوکی عبدالحق دەدەن (بە داخەوە لە کوردستانی خۆشمان خەڵکانێک هەن کە نەخۆشی وحەسادەت کەوتووەتە ناویانەوەو چاویان بەو بانگەوازیە حەق و ڕاستەهەڵ نایات کەوا مامۆستای بەڕێز دەیکات، کە درێژە پێدانی بانگەوازی پێغەمبەرانە سەلامی خوایان لێ بێت، وە هەروەها دەعوەو بانگەوازی هاوەڵان و شوێن کەوتوانی ئەوانە تا دەگاتە دەعوەو بانگەوازی زانایانی ئەم سەردەمەمان، وە گومانی تیادا نیە کە ئەوانە لەهەر بەرگ و پۆشاکێکدابن ئەوا دوژمنی دەعوەو بانگەوازیە حەق و ڕاستەن کە وتمان درێژە پێدانی دەعوەو بانگەوازی پێغەمبەرانە سەلامی خوایان لێ بێت. وە ئەوانەش کەوا ئەم دژایەتیە دەکەن ئەگەر ناویش لە خۆیان بنێن سەلەفی ئەوا با چاک بزانن کە ئەوان درێژە پێدەری ڕێگای بیدعەچییەکان و ئەهلی بیدەعن، چونکە هەموتان بە چاوی خۆتان بینیتان کەوا زانایان چۆن وەصفی مامۆستای بەڕێزیان کردو بە زانا و بەڕێز ناویان هێناو شاهێدی حەقیان بۆدا، دە ئێوەش ئەی ئەوانەی نەخۆشی حەسادەت و لوت بەرزی هاتۆتە ناوتانەوە پێمان بڵێن و با بزانین چیتان لە هەگبە دایەو بانگەوازی ئێوە بۆچییە؟!
وەئەوە بانگەوازی مامۆستایە لە دژی بیدعەچی و حزبیەکان خۆ بە چاوی خۆتان دەیبینن کە چۆن وەک مامۆستا و شێخە بەڕێزەکانی کە لێیانەوە فێری چۆنییەتی بانگەوازی و مەنهەجی ڕاست بووە هەر وەک ئەوانیش دەعوەو بانگەوازی بۆ لای قورئان و سوننەت و مەنهەجی هاوەڵان دەکات ڕەزای خوایان لێ بێت، وە هەروەک مامۆستاکانی خۆی بووە بە چقڵێک وکەوتۆتە ناو چاوی بیدعەچییەکانەوە، وە بووە بە شاخێک و بەرانبەربە ئەهلی بیدەع ڕاوەستاوە.
وە ئەوەش ئێوەن کە هاوکاری و تەعاون لەگەڵ بیدعەچی وحزبیەکاندا دەکەن و داوای کۆمەکیان لێ دەکەن و لە هەموو شتێکدا ڕاوێژ بە کەسانی بیدعەچی و نەخۆش و حزبی دەکەن و تەنانەت لەقوژبنی ماڵەکانیشتاندا جورئەت ناکەن ناویان بە بیدعەچی بهێنن وبەردەوامیش خەریکی پەروەردەکردنی ئەندامەکانیانن!
کەواتە پێمان بڵێن: لە پای چی تانەو تەشەر لە مامۆستا وقوتابییەکانی و بانگەوازیکارانی دەعوەو بانگەوازی حەق دەدەن؟! لەبەر ئەوەی گڵۆڵەتان کەوتووەتە لێژی؟ یان لەبەر ئەوەی نەخۆشن ودڵەکانتان تووشی نەخۆشی بووە؟ یان وەک شەمشەمەکوێرە چاوتان لەبەر تیشکی خۆر هەڵنایات؟
وە لێرەوە پێتان دەڵێم: کەوا تەوبە کەن واز لە بڵاو کردنەوەی فیتنە بهێنن، وە چاکیش بزانن کە بەری تیشکی خۆر بە بێژنگ ناگیرێت.
وە کۆتا قسەم بۆتان ئەوەیە: کە باش بزانن هەروەک زانایان وتویانە: (علامة أهل البدع الوقیعة فی أهل الأثر) ، کەواتە لە خوابترسن...............) ، وە تۆمەتی حزبایەتیان دەدەنە پاڵ، وە ئێمە بەو کەسانە دەڵێین کە تانەو تەشەر دەدەن: تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوای پەروەردگار، وە ڕێگای دوژمنانی مەنهەجی سەلەفی مەگرن، ئەوانەی کەوا کۆمەڵێکی سەلەفی دەبینن کە دەستیان گرتووە بە قورئان و سوننەتەوە، وەهەروەها ڕێز لە زانایان دەگرن، ئەوا تانەی حزبایەتی لەو کۆمەڵەپیرۆزە دەدەن، وە بیریان چووەتەوە کە کۆبوونەوە لەسەر حەق و هاوکاری کردن لەسەر چاکەو لە خوا ترسان ئەوە ئەو کارەیە کە خوای گەورە بە شەرعی داناوە، وە پێغەمبەران و شوێن کەوتوانیان و یارمەتیی دەرانیان لەسەری بوون) .
وە هەروەها شێخی بەڕێز لە تەزکییەیەکی دەنگی تۆمارکراوداو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە دەربارەی مامۆستای بەڕێز دەڵێت: (بەڕاستی لەتۆدا ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و پاکی و بێگەردیم بەدی کردووەە ەتا ئەمڕۆژەی کە ئێمە تیاداین، وە دان دەنێم بەوەدا کە بەڕاستی تۆخاوەن عەقڵ و ژیری و زانست و فەزڵێکی زۆریت سوپاس بۆ خوا، وەداواکارم کە خوای گەورە نموونەی تۆ زیاد بکات) .
4. وە هەروەها شێخ أحمد الزهرانی کە یەکێکە لە قوتابیە پێشەنگەکانی شێخ ڕبیع کە چەند کەسێک لە ئێراقەوە تەلەفۆنی بۆ دەکەن ئەویش بەم شێوەیە ئامۆژگاریان دەکات و دەڵێت: (دوو کەس هەن کە تێر نابن، ئەوانەی بە دوای عیلم و زانستی شەرعیدا دەگەڕێن، وە ئەوانەش کەوا طالبی دنیان، ئەوەی کە بە دوای دنیادا دەگەڕێت بەردەوام دەیەوێت ماڵێکی زۆر کۆبکاتەوە، وە بۆیە لەسەرقوتابییانی عیلمیش پێویستە کەوا سوور بن و بەردەوام بن لەسەروەرگرتنی زانستی شەرعی، وە لە کەسانی جێگای سیقەو متمانە و سەلەفی و ڕاستگۆ وەری بگرن، وە ئێوە کەسێکتان لایە کە زۆر لە من باشتر وچاکترە، وە هەروەها زۆر لە من شارەزاترە، من وای دەبینم وەشێخمان شێخ ڕبیع بن هادی المدخلی خوا بیپارێزێت تەزکییەی کردووە، کە ئەویش شێخ ئەبو عبدالحق الکردیە، داواکارم لە خوای گەورە کەشارەزای بکات و سەرکەوتوویی بکات وە هەروەها سەری بخات بەسەردوژمنانیدا) .
پاشان ئەو کەسانە دەیانەوێت کەوا چەند پرسیارێک لە شێخ أحمدالزهرانی بکەن، بەڵام وەڵامیان ناداتەوەو دەڵێت: (واللە داوای لێبوردن دەکەم، وە من پێم وتن کە من شێخ نیم بەڵکوو خۆشەویست و شوێنکەوتوویی زانایانم، ئێوە شێخ (ئەبو عبدالحق) تان لایە کە شێخ ڕبیع تەزکییەی کردووەو وتویەتی: زانا و شارەزایە، ئایا ئێوە ئەمەتانبەس نیە؟ کە خێرو بەرەکەتێکی زۆری تیادایە) .
پاشان و لە دوای وەرگرتن و فێربوونی زانستی شەرعی لای زانایان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی ئازیزو وەک پێش نوێژ و وتار خوێن لە مزگەوتی گەورەی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵادەستی کردەوە بە خوێندن و توانی بە سەرکەوتوویی خوێندنی ماجستێر تەواو بکات بە پلەی نایاب پاشان لە خوێندنی دکتۆرا وەرگیرا بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی و ئێستا لە کۆتاییەکانیدایە.
وە مامۆستای بەڕێز خاوەنی چەندین کتێب و بڵاوکراوەیە بە زمانی کوردی و عەرەبی، لەوانە:
یەکەم: بە زمانی کوردی:
1. خواپەرستی نەک شەخص پەرستی.
2. تێکۆشان لەپێناوی خوادا.
3. چیرۆکی مەسیحی دەججال.
4. نیشانەی ئەهلی بیدعە لەکەدار کردنی مامۆستایانی شوێنکەوتەی سەلەفی ساڵحە.
5. گفتوگۆیەکی ئاشکرا و هێمنانە لەگەڵ مامۆستا سەید ئەحمەدی یەکگرتوو.
6. سەلەفیەت درێژ بوونەوەیەکی سرووشتی ئیسلامە نەک گرووپێکی تازە دامەزراو.
7. حەج و عومرە فەزڵ و چۆنییەتی و حوکمەکانی.
8. هەروەها خاوەنی ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری (ڕێگای ڕاست) ە.
دووەم: بە زمانی عەرەبی:
1-اقتضا و القصر للتوحید فی القرآن المجید، ڕسالة ماجستیر.
الجهود اللغویة لتقریر العقیدة السلفیة، ڕسالة دکتوراه.
براءة السلفیة وأتباعها من التفجیرات وأنصارها.
تحذیر أهل السنة من الوقوع فی الفتنة.
الأقوال السنیة فی منع الدراسة عند الجمعیات الحزبیة.
حکم دراسة أهل السنة فی الجامعات.
فضل الصیام وأحکامه.
الترتیبات البتوینیة للمنظومة البیوقونیة.
ترتیب متن العقیدة الطحاویة.
الشرح المهذب لمتن العقیدة الطحاویة المرتب.
11. الإیمان باللە، کە کراوە بە مەنهەجی خوێندن بۆ قۆناغی دووەم لە بەشی (علوم القرآن) لە کۆلێژی پەروەردەی جامیعەی تکریت.
وە هەروەها دامەزرێنەری قوتابخانەی (سوننە) یە بۆ زانستی شەرعی لە شاری (عەلەمی) پارێزگای تکریت.
وە ژمارەیەکی زۆر قوتابی تیایدا خوێندویانەو سوودمەند بوون، وە لەودەرسانەی کە مامۆستای بەڕێز بە زمانی عەرەبی بۆ قوتابییانی قوتابخانەی سوننەی شەرح کردووەو بە تۆمار کراوی دەست دەکەون:
1کتاب التوحید مع تعلیقات قرة عیون الموحدین.
2-القول السدید عەلی کتاب التوحید.
3-شرح العقیدة الواسطیة للەراس.
4-شرح العقیدة الطحاویة لابن أبی العز.
5-الشرح والإبانة لابن بطة.
6-شرح السنة للبربهاری.
7-شرح کتاب الإیمان لأبی عبید القاسم بن سلام.
8-قواعد معرفة البدع للجیزانی.
9-تسهیل الوصول الی معرفة الأصول.
10-الدرر البهیة مع شرح الروضة الندیة فی الفقه.
11-منظومة القواعد الفقهیة للسعدی.
الترتیبات البتوینیة لشرح المنظومة البیقونیة.
نزهة النظر شرح نخبة الفکر.
حلیة طالب العلم بکر أبو زید.
قطر الندی وبل الصدی فی النحو.
عنوان الظرف فی فن الصصرف.
الرائد فی علم الفرائض.
تطهیر الجنان والأرکان عن درن الشرک والکفران.
وە ئەو کتێبانەش کەوا بە زمانی کوردی شەرحی کردوون:
1-کشف الشبهات فی التوحید.
2-البدعة تعریفها أنواعها أحکامها.
3-لمعة الإعتقاد.
4-القواعد الأربع.
5-کتاب التوحید (بةشی یةکةم) .
6-العقیدة الإسلامیة.
7-شرح العقیدة الواسطیة (بةشی یةکةم) .
8-تةفسیری جوزئی عم.
9-متن العقیدة الطحاویة (بەشی دووەم)
10تةفسیری سوورةتی الکهف.
تةفسیری سوورةتی الزمر.
تةفسیری سوورةتی یس.
تةفسیری سوورةتی نوح.
تةفسیری سوورةتی الفاتحة.
تةفسیری سوورةتی العنکبوت.
تةفسیری سوورةتی قاف.
تةفسیری سوورةتی الصافات.
تةفسیری سوورةتی المعارج.
تةفسیری سوورةتی القلم.
شرح التحفة السنیة.
شرح تطهیر الجنان والأرکان عن درن الشرک والکفران.
شرح عنوان الظرف فی فن الصرف.
شرح القواعد الفقهیة للسعدی.
شرح نزهة النظر.
الأصول من علم الأصول.
26.-شرح شذا العرف فی فن الصرف بۆ (بەهەمن عەلی کلاری) شەرح کردووە بەڵام تەسجیل نەکراوە.
شوێن و کات: نەزانراو