لە ساڵی 1942 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانە و یەکێکە لەو نووسەرانەی لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانەوە دەستی بەبڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی کردووە، وەک #بوار نوورەدین# پسپۆڕ لە بواری بیبلۆگرافیادا دەڵێت: مامۆستا محەمەد ڕەشید فەتاح یەکەم کەس بووە لە ساڵی 1969دا، لە گۆڤاری ڕزگاری دا وشەی بیبلۆگرافیای لە نووسینێکدا بەکارهێناوە.
مامۆستا بە یەکێک لە چیرۆکنووس و نووسەرە دیارەکانی باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت و بەدەیان چیرۆک و ڕۆمان و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بڵاوکردووەتەوە.
لە پەرتووکە بڵاوکراوەکانی:
1- ژیان و ئەشکەنجە، کۆمەڵەچیرۆک-1969.
2- تروسکاییەک لە شەوەزەنگدا، کۆمەڵەچیرۆک-1972.
3- گەشتی دووەمی ئەپۆلۆ، کۆمەڵەچیرۆک-1977.
4- درەختی ئورخیش پوازی لەخۆیەتی، کۆمەڵەچیرۆک-1985.
5- هەڵۆکانی ژێرخاک، کۆمەڵەچیرۆک-1999.
6- سێ شانۆنامەی خۆماڵی، 2004.
7- حیکایەتەکانی وەهم و حەقیقەت، کۆمەڵەچیرۆک-2009.
ڕۆمان
1- دیوەخان، 1995.
2- ئەنفال، 1997.
3-ئەفسانەی میرەگوڵ، دووجاپ، 2001 و 2009.
4- ساباتێک لە مێژەلۆک، 2009.
5-قسەکردن لە شکست، قسەکردنە لە نائومێدی، 2013.
لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی منداڵان:
1- ئەدەبی منداڵان و لێکۆڵینەوە، دوو چاپ 1974 و 2009.
2- کەسێتی منداڵ لە باخچەی ساوایاندا، 2013. [1]