سەلام گۆمەشینی: من لە سالی 1949 لە گوندی گۆمەشین، سەر بە قەزای #کۆیە#ی پاریزگای #هەولێر# لە کوردستانی باشوور لە دایک بووم، لەخیزانێکی شۆرشگێرو نیشتمانپەروەر، باوکم ناوی ناوم(سەلام) لەتەمەنی 2دوو ساڵیدا مالمان دەچێتە هەولیر، لەتەمەنی 6شەش ساڵیدا دەنێردرێمە قوتابخانەی خالیدیە لەهەولیر، تا پۆلی سێیەمی سەرەتایی لەهەولێر دەبم، بەهۆی وەزیفەی باوکمەوە ماڵمان دەچێتە کۆێی، لەوێ درێژە بە خویندن دەدەم، لە سالی 1965جارێکیتر ماڵمان دەگەرێتەوە بۆ هەولێر، بەردەوام دەبم لە خوێندن و لە هەمان ساڵدا تێکەڵ بە سیاسەت دەبم، لەریزی #پارتی دیموکراتی کوردستان#/ باڵی مەکتەبی سیاسی و دەبم بە ئەندامی یەکیەتی قوتابیانی کوردستان، تاکو ساڵی 1969لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی درێژە بە خوێندن دەدەم، بە هۆی بارودۆخی سیاسی هەڵوێست وەردەگرم و دەچمە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان، کە پێموابوو سەنگەری بەرگری لە گەلەکەمان لە شاخە و لە سنوری لقی 2 ئیشوکارم پێ ئەدریت و ئەبم بە مامۆستای شۆرش، لێرەدا بە مامۆستا سەلام گۆمەشینی دەناسرێم، جگە لەوەش لە هەمان کاتیشدا ئیشوکاری تایپ و ڕۆنیۆوم دەکرد، لە لقی2 ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سالی 1970 دوای بەیانی 11 ئازار دەست بە خویندن دەکەمەوە لە ئامادەیی شەوان لە هەولێر، لە پۆلی شەشەم تاکوتەواوی دەکەم لە لقی 2 دەمینێمەوە و هەروەها بە فەرمانبەریش لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بەشی ژمێریاری دادەمەزرێم، تاکو ساڵی 1974شەر لە نیوان شۆرشی گەلەکەمان و ڕژێم فاشستی بەغدا دەست پێدەکاتەوەو جارێکیتر دەبمەوە بە پێشمەرگە و لە مەکتەبی ڕێکخستنی ناوەندی پارتی لە ناوپردان لە بەشی تایپ و ڕۆنیۆو ئەرشیف کارم پێ دەسپێردرێت، شەو و ڕۆژ لە ژێر ڕەحمەتی بۆمباباراندا کارەکانمان ڕادەپەراند، بەردەوامم بووم تاکو سالی 1975 و شۆرشەکەمان هەرەسی هێنا، کە ئەمە ڕۆژێکی زۆر ناخۆش بوو، بە ناچاری ڕوومان لە ئێران کرد وئاوارە بووین بە ماڵ و مناڵەوە. خۆشەویستیم بۆکوردستان و نەتەوەوخاک و نیشتمان بەشیک بوو لە ژیانم، وا تێکەڵ ببوو لەگەل خوێن گۆشت و ئێسقانم، هەر گیز بۆم لێک جیا نەئەکرایەوە، بۆیە ناکرێ باس لەژیانم بکەم بەبێ ئەوەی باس لە خەبات و تێکوشان وئێشو ئازارەکانی گەل و نیشتمان و سیاسەت نەکەم. من لێرەدا لەسەر 25 ساڵ بازدەدەم دەچمە سەر وەڵامی بەشەکەی تری پرسیارەکەتان.
لە سالی 1999 لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، بانگهێشت کرابووین وەک حزبی سۆسیالیست، کە ئەو کات منیش تێدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووم، لەگەڵ کاک #محەمەدی حاجی مەحمود# سکرتێری حزب و کاک محەمەد غەفوور ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەفدی سۆسیالیست بووین، هاتینە دەرەوە بۆ بەشداری کردنمان لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان. دوای کۆنگرەکە من و کاک محمد غفور نەگەراینەوە بۆ کوردستان، کە پێش هاتنمان لە لایەن حزبەوە بریاری لێدرا بوو بۆ مانەوەمان.
من لە گەڵ مناڵەکانم کە دوو بەشن، هەندێکیان لە کوردستانن وهەندێکیشیان لە سویدن، بۆیە من هەم لە سوید و هەم لە کوردستانم، بەڵام زیاتری لە کوردستانم و ژیانیکی سادەش بەسەر دەبەم و کاتەکانم زیاتری بە هەواڵەکانی جیهان بە گشتی و کوردستان تایبەت و خویندنەوە بەسەر دەبەم.