- فەرهاد هەمزە، بەرپرسی دەستەی ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکوور ئاشکرایکرد کە هەناردەی نەوتی کەرکووک لەکێڵگەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمپانیاکەیانەوە ڕاگیراوە، بەهۆی کێشەی هونەریەوە کە لەئێوارەی دوێنێ سێشەممە دروستبووە.
- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، حەوت تەرمی نەناسراو لە گوندی حسێن ئیسلام سەربە ناحیەی لەیلانی پارێزگای کەرکووک دۆزرانەوە کە شوێنەواری ئەشکنجە و گوللە بە جەستەیانەوە دیارە.
- سێیەم حاجی کورد لە فەریزەی حەجی ئەمساڵ لەمەککە کۆچی دوایی کرد.
- مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەروەی تورکیا داوا لەباڵوێزی ئەمریکا لەولاتەکەی دەکات "کاری خۆت وەکو پیاو بکە" و دەستتوەردان نەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی نیگەرانییان دەربری بەرانبەر لابردنی 28 سەرۆک شارەوانی لەباکوری کوردستان.
- ستێڤان دیمیستۆرا نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند، کە کامیۆنەکانی هەڵگری یارمەتییە نێودەوڵەتیەکان هێشتا نەگەیشتوەنەتە سوریا، چونکە دەوڵەتی تورکیا دەستی بەسەردا گرتوون.
- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چایخانەی شەعب-ی لەسلێمانی کردو لەنزیکەوە گوێی لەداواکارییەکانی هاووڵاتیان گرت.
- بەهۆی بۆردوومانکردنی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن چەکدارەکانی داعشەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک لە چیای باشیک شەهید بوو.