$باکووری کوردستان$
- پەرلەمانی تورکیا بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە پەسندکرد و بڕیارەکە لە کاژێر 1ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی جێبەجێدەکرێت.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دادگای ئینقلابی شاری #ورمێ# هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری #شنۆ#ی بە ناوی #هیدایەت عەبدوڵڵاپوور# کوڕی ئەبووبەکر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دووبارە بە لەسێدارەدان مەحکووم کرد.[5]
$باشووری کوردستان$
- وەرزشوانی بەناوبانگی شاری سلێمانی (محەمەد عەبدوڵڵا) ناسراو بە (#حەمەی عەبۆل#) کۆچی دوایی کرد.[1]
- شەوی ڕابردوو، لە سنووری شارەدێی #جەبارە#، چەتەکانی #داعش# هەڵیانکۆتایە سەرگوندێک، پێنج هاوڵاتیان ڕفاند و هاوڵاتیەکی دیکەشیان تیرۆرکرد.[2]
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای (BP)ی بەریتانی واژکرد، بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمی نەوتی کێڵگەی نەوتی #کەرکووک# بۆ 750 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.[3]
- ئەنجومەنی شارۆچکەی #خورماتوو# قایمقامی نوێی بۆ شارەکە هەڵبژارد کە تورکمانێکی شیعەیە و ناوی #حەسەن زەینەلعابدین#ە. کوردیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد.[3]
- گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری کەرکووک دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی شارەکە-ش ڕایدەگەیەنێت، تەرەمەکانی ناو گۆڕەکە کوردن و مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991.[2]
- هێزی پێشمەرگە لەسنوری ناحیەی قەرەهەنجیر خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، دوای ئەوەی هێزێکی زۆری پۆلیسی فیدراڵی گەیشتونەتە ناوچەی چیمەن لەسەر ڕێگەی کەرکووک - سلێمانی.[3]
$رۆژئاوای کوردستان (بەرخۆدانی عەفرین)$
- دەیان هەزار هاوڵاتیی عەفرین بەمەبەستی پشتگیریکردنی خاکەکەیان لە دژی هێرشی تورکیا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە وێنەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# و ئاڵای #یەپەگە# و #یەپەژە#وە ڕێپێوان دەکەن.[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندەکانی سەربە #عەفرین#یان تۆپباران کرد، ئەنجامی تۆپبارانەکە زیانی قورسی لێکەوتەوە و تۆپبارانەکانیش بەردەوامن.[2]
- پارتی یەکێتی دیموکراتی (#پەیەدە#) داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی #نەتەوە یەکگرتووەکان# دەکات بۆ ئەوەی بە خێرایی کاربکات بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئه و ناوچانەی کە لەلایەن کوردەکانەوە کۆنترۆڵکراون.[3]
- سوپای تورکیا ڕۆژئاوای #کۆبانێ# تۆپباراندەکات. وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت بە ئەمریکامان ڕاگەیاندووە دەچینە عەفرین و منبج.[4]
- پاش هەڕەشەکانی ئەردۆغان، ئەنجومەنی سەربازیی منبیج هێزەکانی بەرگری لە سنوورەکانی باکوری ئەو کانتۆنە زیاد دەکات.[2]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: داوا لە تورکیا دەکەین هێرش نەکاتە سەر عەفرین و هەموو لایەنەکان سەرنجیان لەسەر شەڕی داعش بێت.[4]
- شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامی تۆپبارانێکی سوپای تورکیایان بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانیان لە سنووری #دێرک# دایەوە و بەهۆیەوە نزیکەی کاتژمێرێک ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای تورکیا-دا ڕوویدا.[2]