$باکووری کوردستان$
- ئاژانسی فەرمی تورکیا بڵاوی کردەوە، دوێنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-#پەکەکە# لە ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی چەلێ لە پارێزگای #جۆلەمێرگ# بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتەسەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا و بەوهۆیەوە 6 سەرباز برینداربوون.[1][2]
$باشووری کوردستان$
- هەریەک لە یەکێتی نەتەوەیی کوردستان، پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانیمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا.[4]
- ئەمشەو دوو فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورک، گوندەکانی لیلکان، گۆڕەشان، ناو مێرگان و بەرزاییەکانی خواکوڕک و چیادێڵ و گەلی ڕەش-یان بە چڕیی بۆردوومان کرد. بۆردوومانکە زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و ڕووبەرێکی زۆر لە زەوی ناوچەکەی سوتاندووە.[2]
- چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی شاری #هەولێر# داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، کە فشار بخاتە سەر حکومەتی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی #ڕامین حسین پەناهی#.[4]
- بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی #کەرکووک# - #چەمچەماڵ#، هەشت کەسی بنەماڵەیەک بوونە قوربانی، دووانیان گیانیان لەدەستدا، دووانی دیکەشیان برینەکانیان سەختە.[1]
- ئەمڕۆ 13یەمین ڕۆژی چالاکیی قەڵغانی زیندووی گەنجانی باشوری کوردستان لەدژی داگیرکارییە، لە چوارچێوەی ئەو چالاکییەدا ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا.[2]
- هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەریی، پشتیوانیی خۆی بۆ بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی ڕاگەیاند و جەختیان کردووەتەوە، کە هەرچییەکیان لەدەستبێ دژی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدەن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 وڵاتەکەی پەسەندکرد، بەپێی ئه و پڕۆژە یاسایە ڕێگەنادرێت ئەمریکا فڕۆکەی F-35 بە تورکیا بفرۆشێت.[3]
- ئەمڕۆ 12 ئەندامی هەدەپە لە ئیزمیر و 4 ئەندامی هەدەپە لە هاتای-ی تورکیا دەستگیرکران.[4]
- لە گەڕەکی کارابۆیونی عوسمانیە، چەند کەسێک بە چەک هێرشیان کردە سەر ناوەندی هەڵبژاردنی #هەدەپە# لەو شارە.[2]
- سەرلەنوێ خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە شاری تاران-ی پایتەختی ئێران دەستیپێکردەوە وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر بە گرانبوونی ڕۆژبەڕۆژی نرخی پێداویستیەکانی ژیانی ئاسایی خەڵک و خۆپیشاندەران هیچ گوێ نادەن بەو هەڕەشەکانەی کە دەسەڵات لێیان دەکات بۆ سەرکوتکردنی هەر گردبوونەوەیەکی ناڕەازایی.[3]