یاسای (هەڵپەساردرنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم)
ماددەی (1)
هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم هاوکات لەگەڵ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام نادرێت.
ماددەی (2)
1- کار کردن بە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە(2)ی ساڵی2017 بەردەوام دەبێت.
2- دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لەکارو ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی وەزیران کارەکانی ئەنجام دەدات.
ماددەی(3)
پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یەکەمیدا لەژێر ڕۆشنایی پێوەرە گشتییە دەستووریەکان بڕیار لەسەر چارەنوسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بدات.
ماددەی(4)
کار بە هیچ دەقێکی یاسایەکی تر ناکرێت، پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە بێت.
ماددەی(5)
پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.
ماددەی(6)
ئەم یاسایە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و، لە ڕۆژنامەی فەرمی(وەقائعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.
#10-07-2018#