$باکووری کوردستان$
- جەمیلە توورهالی باڵساک پارێزەری #لەیلا گیوڤەن# ڕایگەیاند، لەیلا گیوڤەن ناوتوانێت بخوێنێتەوە. کێشەی بینین وتەرکیزی بۆدروستبووە. وەک جاران ناتوانێت بجوڵێتەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لەشەوی ڕابردووەوە هەتا بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزە سێ ناوچەی جیاواز لە پارێزگای #کرماشان# لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاندووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165066/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانی=KTML_ImageCaption_End=
- شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە ناوچەی قوتووری شاری خۆی، دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و لەو پەیوەندییەدا، کۆڵبەرێکی گیانی لە دەستداو کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار بوو. شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە ناوەکانی عەبدوڵلا یووسفی کوژرا و، و ئیحسان خالیدی بریندار، خەڵکی گوندی ڕازی ناوچەی قوتوور ڕاگەیاندراوە.[3]
- سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورس و کەرەستەی شەڕ لە ڕێگای #ورمێ# – #مەهاباد#ەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ڕەوانە دەکات.[3]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووە سەر گوندی نگڵ سەر بە شاری سنە و دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئیدریس محەممەدی و ئاوات کەریمییان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکییەوە شەڕ لەنێوان گروپێکی #حەشدی شەعبی# و دژەتیرۆری عێراق لەنێو نەخۆشخانەی گشتیی #کەرکووک# دروستبوو، پاشان دژەتیرۆر چەکدارەکانی حەشدی چەککرد.[1]
- لەسەر سکاڵایەکی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#-عێراق. ڕۆژنامەنووس #ڕێبوار کاکەیی# بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کەناڵی 'ئێن ئاڕ تی' لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا.[5]
- ئاگرێک لە کەمپی هەرشەم لە نزیک #بەحرکە#ی #هەولێر# کەوتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت: هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، بەهۆیەوە 12 ماڵ سووتان و زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.[1]
- دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو. فێستیڤاڵەکە بە کردنەوەی پێشانگەیەکی وێنەیی دەستی پێکرد کە لە لایەن فێرخوازانی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا کێشرابوون.[5]
- ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشی یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەر وەرنەگرتنیان وەک ئەندام لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، گردبووەنەوەیەکیان ئەنجامدا، تێیدا ڕیانگەیاند، ئەگەر وەڵامیان نەدانەوە سکاڵا تۆمارەکەن.[5]
- کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین گردبوونەوە بۆ داواکردنی دامەزراندنیان.[1]
- بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە#وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوا مۆڵەت بە 32 کەناڵی ئاسمانی و لۆکاڵی دەدرێت، ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتەکانیان نوێنەکەنەوە و ڕسومات نەدەن پەخشەکانیان ڕادەگیردرێت.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە نێو خواردنگەیەکی #منبج# تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زۆرتر لە 10 کەس کوژراون چەند کەسێکی دیکەش بریندارن. لەنێو کوژراوەکاندا چەند سەربازێکی ئەمریکی هەن.[7] هەندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی سەربازی فەڕەنسیش دەکەن، #داعش# بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی ڕاگەیاند.[8]
- ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریا ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا هەوڵ بدات بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەوا داگیرکاریە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- باڵیۆزی تورکیا لە بەریتانیا هەڕەشەی له و سەندیکایانە کرد کە پشتگیری لە کوردان دەکەن. لە بەرانبەردا سەرۆکی 14 سەندیکای بەریتانی وەڵامی هەڕەشەکانیان دایەوە و گوتیان: (بەردەوام لەپشت کوردان دەبین).[4]
- مانگرتن لە خواردن، کە لە شاری ستراسبۆرگ لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی 31هەمدا بەردەوامە، هاوکات لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بە سەدان هاوڵاتی دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان گربوونەوە.[5]