$باکووری کوردستان$
- بنەماڵەی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتییان کرد.[1]
$باشووری کوردستان$
- هاوڵاتیانی ئێزدی کە لەلایەن #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدەەوە لەدەستی چەتەکانی #داعش# ئازادکرابوون، ئەمڕۆ لەلایەن ماڵی ئێزدیانی هەرێمی جزیرەوە بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی قەسەدە ڕادەستی خۆبەڕێوەبەری شەنگال کران، ئەو ئێزدیانەی ئەمڕۆ دەربازی شەنگال بوون، سێ ژن و 18 منداڵن.[5]
- لەئەنجامی بۆردومانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەرسنوور، دارستان، باخ ومەزرای هاووڵاتیانی گوندی خەلیفان-ی برادۆست ئاگری گرتووە و زیانێکی زۆری لەهاووڵاتیان دا.[3]
- کچێکی تەمەن 29 ساڵ بە ناوی (ک.ن.م) بە دەستی براکەی لە #چەمچەماڵ# کوژرا.[4]
- یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی #پەڕڵەمانی کوردستان# بەبێ بەشداریی فڕاکسیۆنی یەکێتی بەڕێوەچوو.[1]
- بەهۆی ئه و شەپۆلە بەفربارینەی کە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئەمڕۆ، ڕێگای زینی وەرتێ داخرا کە هەرسێ قەزاکانی #سۆران#، #ڕواندز# و #ڕانیە# بە یەکەوە دەبەستێتەوە.[2]
- کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئه و شەپۆلەی باران و بەفرەی دوو ڕۆژە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆ-وە کۆتایی پێدیت.[2]