$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی قۆسەر، نوسەیبین و ئەرتوکلوی مێردین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد. لە ناو دەستگیرکراوەکاندا ساڵح کودای هاوسەرۆکی #هەدەپە#ی ئەو شارە، دەریا ئەتهەم سەرۆکی ژووری پزیشکانی مێردین و نەدا ئالپەر و ئەمەل ئۆرهان ئەندامانی هەدەپە هەن.[4]
- سەربازانی تورک لە گوندەکانی چەمێ ئەلیکا و سپێنیی ناوچەی لیجەی #ئامەد#، 4 کەسیان دەستگیرکرد کە یەکێکیان باوکی ڕۆژدا نازلیئەر هاوسەرۆکی شارەوانی کارازە. سەربازان لە گوندی چەمێ ئەلیکا فەرمان نەرگیز و هارون ئۆیونلو و لە گوندی سپێنیش ئادەم نازلیئەر باوکی ڕۆژدا نازلیئەر هاوسەرۆکی شارەوانی کاراز و کەسێکی تریان دەستگیرکرد. دەستگیرکاوەکان بۆ فەرماندەیی جەندرمەی ئامەد گواسترانەوە.[4]
- هونەرمەند #یلماز چەلیک# کە لە شاری دێرسم دەستگیر کرابوو، سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆڕی پەردەلادانی کتێبی چریکەی دڵ، دووهەمین بەرهەمی مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان، ناسراو بە سەرمەس، بە بەشداریی مامۆستایان، شاعیران، نووسەران و ئەدەبدۆستانی شارەکانی #سەقز#، #بۆکان#، #مەهاباد#، #پیرانشار#، #بانە#، #مەریوان#، #سنە# و ساحێب و دەوروبەری بەڕێوە چوو.[6]
- سمکۆ مەعروفی، چالاکی ئەدەبیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی 101ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە بە 2 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ لە #هەولێر# دەستیپێکرد و لە ماوەی شەش ڕۆژدا 12 کاری شانۆیی کورستان و چەندین وڵاتی بیانیش تیایدا نمایش دەکرێ.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374859/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ لە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی دواکەوتن و تەواو نەکردنی پرۆژەکەیان، بەشداربووانی پرۆژەی لانە سیتی لە شارۆچکەی #کەلار#، گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای دیاریکردنی کاتی تەواوبوونی پرۆژەکە و دابیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکەن.[3]
- لە سنووری #گەرمیان# کارەبای نیشتیمانی هەرسێ شارەدێی مەیدان و پێباز و شێخ تەویل و نزیکەی 300 گوند دەپچڕێت و لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت: کەوتنی تاوەرێکی 33 کەی ڤی هۆکاری پچڕانی کارەباکەیە. [5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فەرماندەی سوپای سووریا لە #حەسەکە# ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ڕێگەی ئێم 4 پاشەکشەیان کرد و سوپای سووریا تەواوی ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم 4 کۆنترۆڵ دەکات.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفڕانسی پشتگیری لە ڕۆژئاوا و لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەبەسترێت.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374859/0013.JPG=KTML_Photo_Alt=وێنەی ڕۆژ: 11-12-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374859/0013.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهای تومەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ کەمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردووی دادەبەزێت، دەگاتە ئاستی 13 هەزار و 800 تومەن بەرامبەر دۆلارێک.[1]
- کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی-CPJ) لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند، زۆرترین ڕۆژنامەنووس لە چین، تورکیا، سعودیا و میسر لە زیندان دان.[4]
- نوێنەرایەتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە عێراق هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکان بەدەستگیرکردنی هەڕەمەکی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی مەدەنی تۆمەتبار دەکات.[1]
- مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، کۆشکی سپی سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی ئێراندا سەپاند و گوتیشی: هەر کۆمانیایەک مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات، سزای دەدەین. سەبارەت بە عێراقیش دووپاتیکردەوە، بە وردی چاودێری خۆپێشاندانەکان دەکەین هەوڵیش بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئه و وڵاتانە دەدەین، کە هەژموونیان بەسەر عێراقەوە هەیە.[1]
- لێژنەی کاروباری دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژە بریاری سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەند کرد، ئەمەش بەهۆی هێرشی ئه و وڵاتە بۆ سەر باکووری سووریا و کڕینی دژەمووشەکی S-400ی ڕووسی.[1]
- فەرماندەی هێزی دەریایی لیبیا، ڕایگەیاند: فەرمانمان پێکراوە، هەر کەشتییەکی تورکیا نزیک کەناراوەکانمان بێتەوە، نوقمی ئاوی بکەین.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان